ھۆشداریەكەی ئەپڵ زێڕ زیاتر بەرز دەكاتەوە

کۆرۆنا کاریگەری کردووەتە سەر کارەکانی ئەپڵ

K24 - ھەولێر

دوای هۆشداری کۆمپانیای ئەپڵ بەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری کردووەتە سەر کارەکانی، نرخی زێڕ زیاتر 1% بۆ ئاستی سەرووی ھەزار و  600 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک بەرزبووەوە.

قەبارەی بازاڕی کۆمپانیای ئەپڵ نزیکەی ترلیۆنێک و 420 ملیار دۆلارە، و هەر دابەزینێکی لە بەهای پشکەکانی وادەکات وەبەرهێنەران بۆ پاراستنی سامانەکانیان پەناگە ئارامەکان بکڕن.

سەرەڕای زێڕ، بەهۆی کەمبوونەوەی خستنەڕووی کانزای پلادیۆمیش کە لە تەکنەلۆژیای ئێگزۆز ستی ئۆتۆمبێل بەکاردەهێندرێت، بۆ ئاستی پێوانەیی بەرزبووەوە.

لە کۆتایی مامەڵەکانی دوێنێ سێشەممە رۆژی رابردوو نرخی زێڕ لە مامەڵە خێراکاندا لە 1.25% بۆ ئاستی 1600.50 دۆلار بۆ ھەر ئۆنسەیەک بەرزبووەوە.

لە گرێبەستەکانی ئەمەریکاش ئەو کانزا زەردە بە رێژەی 1.1% بۆ ئاستی 1603.60 دۆلار بۆ ھەر ئۆنسەیەک بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی ھەرێمی كوردستان بەمشێوەیەی خوارەوە:

مسقاڵێك زێڕی عەیار (24) بە 311000   دیناری عێراقیی

مسقاڵێك زێڕی عەیار (21) بە 272000 دیناری عێراقیی

مسقاڵێك زێڕی عەیار (18) بە 233000 دیناری عێراقیی

ھ.م