ئه‌مه‌ریكا و توركیا له منبج مانۆری سه‌ربازی هاوبه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن
K24 - هه‌ولێر:
خوڵووسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیا رایگه‌یاند، سوپای وڵاته‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ سوپای ئه‌مه‌ریكا، مانۆرێكی سه‌ربازی هاوبه‌ش له منبجی سووریا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیادا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، هێزه‌كانییان به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و له‌سه‌ر شێوه‌ی چه‌ند خاڵێكی چاودێری، له سووریا بوونیان هه‌یه، كه له چوارچێوه‌ی نه‌خشه رێگه‌یه‌ك دیاریكراوه و پێشتر له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ری رێككه‌وتوون.
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی رووسیه‌لیه‌وم لێدوانی وه‌زیری به‌رگری توركیای بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ده‌ڵێت: "ئه‌و چالاكییانه‌ی توركیا و سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا بۆ له‌نگه‌رگرتنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌یه‌كه، به گوێره‌ی بنه‌ماكانی نه‌خشه‌رێگه‌ی توركيا ده‌بێت بۆ پاراستنی ئه‌منییه‌تی منبج".
وه‌زیری به‌رگری توركیا هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، پێشبینی ده‌كرێت سوپای توركیا و سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا، مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی بكه‌ن له چوارچێوه‌ی ئه‌و پلانه‌ی له ماوه‌یه‌كی نزیكی داهاتوودا بۆی داده‌نرێت".
رۆژی 18ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی رابردوو، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیا رایگه‌یاند، هێزه‌كانی سوپا به شێوه‌ی چه‌ند خاڵێكی چاودێری له سنووری ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی "قه‌ڵغانی فورات" له ده‌وروبه‌ری حه‌له‌بی باكوور و منبج جێگیر ده‌كرێن.
هه‌ر له مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ، واشنتن و ئه‌نقه‌ره له‌سه‌ر نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌ك له باره‌ی منبج رێككه‌وتن، كه تێیدا چوونه ده‌ره‌وه‌ی چه‌كدارانی "پارتی كرێكارانی كوردستانیشی" له خۆ گرتبوو كه پێشتر له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه به هاوكاری ئه‌مه‌ریكا شارۆچكه‌كه له‌ده‌ست داعش ئازادكرابوو.
ئه‌م هه‌نگاوه له كاتێكدایه، كه ئه‌مه‌ریكا له سه‌پاندنی سزای ئابووری به‌سه‌ر توركیا به‌رده‌وامه و تا ئێستاش نێوانییان به‌هۆی قه‌شه جۆنسنه‌وه، كه له ناوه‌ڕاستی 2016ه‌وه له‌لایه‌ن توركیاوه ده‌ستگیركراوه، ئاسایی نه‌بووه‌ته‌وه.
ا. م