يه‌په‌گه: تا ئێستا سوپاى سووريا به ره‌سمى وه‌ڵامى ئێمه‌يان نه‌داوه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
نورى مه‌حموود، وته‌بێژى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل(يه‌په‌گه) له قاميشلۆ، تايبه‌ت به كوردستان24، رايگه‌ياند، تا ئێستا به ره‌سمى سوپاى سووريا وه‌ڵامى بانگهێشتى يه‌په‌گه‌ى نه‌داوه‌ته‌وه.
يه‌په‌گه، له چه‌ند رۆژى رابردوودا، بانگه‌وازى له سوپاى سووريا كرد، ئه‌ركى خۆى له هه‌مبه‌ر پاراستنى سنووره‌كانى سووريا راپه‌ڕێنێت و به‌رهه‌ڵستى سوپاى توركيا بكات.
سوپاى توركيا له 20ى مانگى رابردوودا، هێرشى زه‌مينى و ئاسمانى بۆ سه‌ر كانتۆنى عه‌فرين له رۆژئاواى كوردستان ده‌ستپێكردووه.
ئه‌مڕۆ له 31ه‌مين رۆژى هێرشه‌كانى سوپاى توركيا و زياتر له 30 هه‌زار چه‌كدارى ميليشيا ئيسلامييه‌كانى هاوپه‌يمانى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين، له چه‌ندين به‌ره‌وه، شه‌ڕ به سه‌ختى به‌رده‌وامى هه‌يه.
نورى مه‌حموود، وته‌بێژى يه‌په‌گه له ميانى به‌شداريكردنى له گه‌شتى هه‌واڵه‌كانى رۆژئاواى كوردستان، له كه‌ناڵى كوردستان24، رايگه‌ياند، "ئێمه داواى سوپاى ره‌سمى سووريامان كردووه. ئه‌وان به‌رپرسيارن له سه‌روه‌رى خاك و گه‌لى سووريا. تا ئێستا به ره‌سمى سوپاى سووريا وه‌ڵامى نه‌داوه‌ته‌وه".
گوتيشى: "جيهان به گشتى ده‌زانێت، ئه‌ركى سوپا، پاراستنى سنووره‌كانه. ده‌سه‌ڵاتدارێتى ده‌وڵه‌تى تورك وه‌ك حه‌له‌ب ده‌ڕوانێته عه‌فرين، كه له ميساقى ميلييه‌تى خۆى، حه‌له‌ب به به‌شێك له ده‌وڵه‌تى توركيا ده‌زانێت. ئامانجى توركيا پارچه كردنى خاكى سووريايه. هه‌ربۆيه ئه‌ركى سوپاى سووريايه پارێزگارى له سنووره‌كانى بكات".
له باره‌ى رێككه‌وتنى نێوان سوپاى سووريا و يه‌په‌گه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى سه‌ربازى ئه‌سه‌د بۆ عه‌فرين، نورى مه‌حموود گوتى: "تا ئێستا رێككه‌وتن وه‌ك پێويست نه‌كراوه. له لايه‌ن ئێمه‌وه بانگهێشتى سوپاى سووريا كراوه، ئه‌ركى خۆى راپه‌ڕێنێت".
سه‌باره‌ت به ئامانجه‌كانى توركيا له هێرشكردنه سه‌ر عه‌فرين، وته‌بێژى يه‌په‌گه گوتى: "ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كات تيرۆر له ناوچه‌كه هه‌يه. ئه‌وان پڕۆژه‌يه‌كيان هه‌يه كه پرۆژه‌ى ئيخوان موسلمينه. سه‌ره‌تا له سه‌رێكانى ئه‌و پيلانه‌يان شكستيهێنا. دواتر له رێى داعشه‌وه ويستيان ئامانجه‌كه‌يان بهێننه دى، شكستيانهێنا، ئه‌وان ته‌نيا له سنوورى عه‌فرين ناوه‌ست و ده‌ستوه‌رده‌ده‌نه كاروبارى وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست. ئێستا راسته‌وخۆ هێرشيان بۆ سه‌ر عه‌فرين ده‌ستپێكردووه".
ئه‌م وتانه‌ى نورى مه‌حموود وته‌بێژى يه‌په‌گه له كاتێكدايه، بڕيار بوو ئه‌مڕۆ سوپاى سووريا به‌ره‌و عه‌فرين به‌ڕێبكه‌وێت.
هاوكات ئه‌مڕۆ ئاژانسى هه‌واڵده‌رى (سانا)ى ره‌سمى سووريا بڵاويكرده‌وه، له داهاتوويه‌كى نزيكدا، چه‌كدارانى "هێزه ميلييه‌كان" ده‌گه‌نه عه‌فرين، بۆ پشتيوانيكردنى "خۆڕ‌اگرى خه‌ڵكه‌كه‌ى"، له به‌رامبه‌ر ئۆپراسيۆنى سوپاى توركيا بۆ سه‌ر شاره‌كه.
ئاژانسه ره‌سمييه‌كه‌ى سووريا، هيچ زانيارييه‌كى له باره‌ى واده‌ى گه‌يشتنى ئه‌و هێزانه، بۆ عه‌فرين ئاشكرا نه‌كردووه.
دوێنێ ئاژانسى هه‌واڵده‌رى (رۆيته‌رز) بڵاويكرده‌وه، "سوپاى سووريا و ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى عه‌فرين، رێككه‌وتوون له باره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى سوپاى سووريا بۆ عه‌فرين".
له‌و باره‌يه‌وه، به‌دران چيا، راوێژكارى ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى عه‌فرين، له (باكوورى سووريا) به ئاژانسه‌كه‌ى راگه‌ياند، "له ماوه‌ى دوو رۆژى داهاتوودا، سوپاى سووريا له هه‌ندێك خاڵى سنوورى عه‌فرين، بڵاوه‌يان پێده‌كرێت".
گه‌ڕانه‌وه‌ى سوپاى سووريا، دواى ئه‌وه دێت له 2013ه‌وه ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى له عه‌فرين راگه‌يه‌ندراوه. سوپاى سووريا له‌و ناوچه‌يه پاشه‌كشێى كردووه.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا، دانووستانى چڕ له نێوان ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى عه‌فرين و حكومه‌تى سووريا ده‌ستيپێكردووه، بۆ ئه‌وه‌ى سوپاى سووريا بگه‌ڕێته‌وه ناوچه‌كه، به‌رهه‌ڵستى له‌شكركێشى سوپاى توركيا بۆ سه‌ر شاره‌كه بكات.
به گوێره‌ى زانيارييه سه‌ره‌تاييه‌كان دوێنێ هه‌ردوولا له رووى سه‌ربازييه‌وه گه‌يشتوونه‌ته رێككه‌وتن. بڕياريشه له باره‌ى پرسه ئيدارى و سياسييه‌كانه‌وه دانووستانى نێوان هه‌ردوولا، درێژه‌يان هه‌بێت. وه‌ك ئه‌وه‌ى ئاژانسى ئه‌نه‌فه‌ى نزيك له په‌يه‌ده بڵاويكردووه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، رێزان گلۆ، ھاوسەرۆكی دەستەی بەرگری كانتۆنی جزیره، بە كوردستان24 ی راگەیاند، "تا ئێستا ھیچ رێككەوتنێكیان لەگەڵ حكومەتی سووریا نییە. بە ھیچ شێوەیەكیش عەفرین رادەستی حكومەت ناكەن". له هه‌مان كاتيشدا گوتى: "پێویستە حكومەت دژی ھێرشەكانی توركیا لەسەر عەفرین بێته ده‌نگ".
له يه‌كه‌م كاردانه‌وه‌شيدا، له هه‌مبه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ، رايگه‌ياند، "ئێمه كێشه‌مان نييه، ئه‌گه‌ر سوپاى سووريا بگه‌ڕێته‌وه عه‌فرين؛ بۆ ئه‌وه‌ى له يه‌په‌گه پاكى بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ پاراستنى ئه‌و رێكخراوه ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وا؛ هيچ كه‌سێك ناتوانێت به‌ر به سه‌ربازانى تورك بگرێت".
له نوێترين زانياريدا، سايتى ئه‌لمودنى هه‌واڵى بڵاويكرده‌وه، ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌كانى توركيا هه‌موو ئه‌و رێگايانه‌يان بۆمبابارانكردووه، كه چاوه‌ڕوانده‌كرا، كاروانى هێزه "ميلييه‌كان"ى سه‌ر به سووريا پێياندا تێپه‌ڕن به‌ره‌و عه‌فرين.
هه‌روه‌ها بڵاويكرده‌وه، به هۆى ئه‌و بۆمبابارانه‌ى فڕۆكه‌كانى توركياوه، منداڵێكى 11 ساڵ گيانى له‌ده‌ستداوه و 7 هاووڵاتى ديكه بريندار بوون.
سايته‌كه ئاشكراشيكردووه، هۆكارى دواكه‌وتنى چوونى هێزه چه‌كداره‌كانى سه‌ر به ئه‌سه‌د بۆ عه‌فرين، به هۆى "گرفتى لۆجستييه‌وه" بووه.
ئ.ر
ده‌قى وته‌كانى نورى مه‌حموود، وته‌بێژى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل(يه‌په‌گه) له قاميشلۆ: