سعوودیه گرته ڤیدیۆیی ساتی كوشتنی به‌رپرسی دووه‌می حووسییه‌كانی بڵاوكرده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ساڵح عه‌لی سه‌ماد، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن، له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سعوودیه، كه سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی ده‌كات، كرایه ئامانج و كوژرا.
میدیاكانی سعوودیه گرته‌ی ڤیدیۆیی ساتی كردنه ئامانجی ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی حووسییه‌كان بڵاوكرده‌وه، كه داواكراوی ژماره‌ی دووه له‌ناو حووسییه هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان.
به گوێره‌ی میدیاكانی سعوودیه، رۆژی 19ی نیسان، له پارێزگای "حه‌دیده"ی رۆژئاوای یه‌مه‌ن كراوه‌ته ئامانج، دوای كوژرانیشی عه‌بدولمه‌لیك حووسی، به‌رپرسی یه‌كه‌می حووسییه هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان رایگه‌یاند، كوژرانی ساڵح سه‌ماد به‌بێ سزا تێپه‌ڕ نابێت.
شه‌ڕی ناوخۆی یه‌مه‌ن، له ساڵی 2015 له‌نێوان حووسییه هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی یه‌مه‌ن، عه‌بد ره‌به یوسف مه‌نسوور هادی ده‌ستیپێكرد و له ئاداری هه‌مان ساڵیش‌دا، سعوودیه هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به به‌شداری 14 وڵاتی عه‌ره‌بی له دژی حووسییه هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان پێكهێنا و تا ئێستاش شه‌ڕ به‌رده‌وامه.
ا. م