وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق تره‌مپ به گه‌مژه و لاواز ناوده‌بات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16/5/2018 ئیبراهیم جه‌عفه‌ری جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند: "كشانه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران كارێكی "گه‌مژانه‌یه" و دوای كشانه‌وه‌كه ئیتر وڵاتانی جیهان متمانه‌یان به ئه‌مریكا نه‌ماوه".
جه‌عفه‌ری به ئاژانسی ئیرنای فه‌رمی ئێرانی گوتووه: "كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی متمانه‌ی واشنتنی له‌ناوبردووه‌و هه‌نگاوێكی هه‌ڵه‌یه ئیداره‌ی ئه‌مریكا ناویه‌تی".
جه‌عفه‌ری گوتوویه‌تی: "پێویست بوو ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئێران پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه بێت، كشانه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ لاوازه و هیوادارم چاوی پێدا بخشێنێته‌وه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ڵێت: "ده‌ره‌نجامه‌كانی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنه كاریگه‌ری مه‌ترسیداری بۆ سه‌ر عێراق و ته‌واوی ناوچه‌كه ده‌بێت. من پێشتریش گوتوومه، گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ته‌لئه‌ڤیڤه‌وه بۆ قودس، ئه‌ویش هه‌نگاوێكی هه‌ڵه‌یه و هه‌نگاوه به ئاراسته‌ی جه‌نگ".
جه‌عفه‌ری ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی به‌لاوه سه‌یر و نامۆیه و ده‌ڵێت: "پێویسته ئه‌مریكا چاوبخشینێته‌وه به‌و بابه‌ته‌دا بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كۆی جوڵه‌ی ئه‌و وڵاته له جیهان بگونجێت، چونكه ئه‌وان به‌رده‌وام باسی دادپه‌روه‌ری و ئاسایش و ده‌سته‌به‌ربوونی ئاشتی ده‌كه‌ن".