پزیشکێک دەرمانی تەنیایی دەدۆزێتەوە

دەرمانەکە کەسانی تەنیا دەپارێزێت لە دەرهاویشتەکانی تەنیایی

K24 – هه‌ولێر:

د. ستێفەنی کاسیۆپۆ تەمەنێکە وەک پزیشکێکی دەماخ لێکۆڵینەوە لەسەر تەنیایی مرۆڤ و کاریگەرییەکانی دەکات.

ماوەی 9 مانگە هاوسەرەکەی کۆچی دوایی کردووە، ئەمەش ئەگەرچی دووچاری خەم و تەنیایی کردووە، بەڵام سوودی هەبووە بۆ لێکۆڵینەوەکانی.

بە گووتەی ئەو پزیشکە، مرۆڤ بوونەورێکی کۆمەڵایەتییە و تەنایی و تەرابوونی، دووچاری چەند کێشەیەکی جەسەتەیی دەکەنەوە.

تەنیایی مرۆڤ دووچاری نەخۆشییەکانی شەکرە و کەم خوێنیی دەکات، جیا لەوەش، ئەگەری روودانی مردنی پێش وەختە هاوشێوەی جگەرە کێشان و خواردنەوە کحولییەکان زیاد دەکات.

ستێفەنی جیاواز لە زۆرێک لە پزیشکەکانی دیکە، گەیشتۆتە ئەو بڕوایەی، دەرمانێک چارەسەری کاریگەرییە تەندروستییەکانی تەنیایی مرۆڤ دەکات.

ئەو پزیشکە دەڵێت دەرمانی پرێگنێنۆلۆن، ستیرۆیدێک کە لەشی مرۆڤ بە سروشتی دەریدەکات و بەرپرسە لە کەمکردنەوەی فشار، چارەسەری کێشەکانی تەنیایی دەکات. 

 

د. کاسیۆپۆ تاقیکردنەوەیەکی کردووە و تیایدا 175 ملیگرام لەو دەرمانەی داوەتە 96 کەسی تەندروست بەڵام تەنیا، لە ئەنجامدا بۆی دەرکەوتووە کە گۆڕانکاریی لە چالاکییەکانی مێشکییان دروست بووە.

تاکو ئێستا ئەو دەرمانە نەخراوەتە بازاڕەوە و دەبێت پشکنینی تەواوی بۆ بکرێت، بەڵام ئەو پزیشکە گەشبینە بەوەی دەتوانێت کۆتایی بە زیانەکانی تەنیایی بهێنێت.

سەرچاوە: دەیلی مەیل

H.J