به‌شی ئه‌ندازیاری فڕۆكه‌وانی له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌كرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین بڕیاریدا، به‌شی زانستی ئه‌ندازیاری فڕۆكه‌وانی له كۆلیژی ئه‌ندازیاری سه‌ر به زانكۆكه‌یان بۆ ساڵی نوێی خوێندن بكاته‌وه.
زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له فه‌رمانێكی زانكۆییدا، كه واژووی سه‌رۆكی زانكۆی به‌سه‌ره‌وه‌یه و وێنه‌یه‌كی ده‌ست "كوردستان24" كه‌وتووه، هاتووه: "به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێماندراوه بڕیاردرا به كردنه‌وه‌ی "به‌شی زانستیی ئه‌ندازیاری فڕۆكه‌وانی/ Aviation Engineering" له كۆلیژی ئه‌ندازیاری زانكۆكه‌مان بۆ ساڵی خوێندنی (2020-2021) به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ زانكۆی National Aviation ی ئۆكراینی، به شێوه‌یه‌ك كه دوو ساڵی یه‌كه‌می خوێندن له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌بێت و دوو ساڵی دووه‌میش له زانكۆی (National Aviation) له ئۆكراینا ده‌بێت".
ده‌قی فه‌رمانه زانكۆییه‌كه: