نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له هه‌ولێر ئاگری گرت
K24 - هه‌ولێر:
نه‌خۆشخانه‌ی وێست ئای تایبه‌ت به چاو له گه‌ڕه‌كی موفتی شاری هه‌ولێر ئاگری گرت و له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ش ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ كرا.
به گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك و شایه‌تحاڵان، ئاگره‌كه له نهۆمی چواره‌می باڵه‌خانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه، كه شوێنی پشوودانی كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه‌یه.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له تیمی ئاگركوژێنه‌وه به كوردستان 24ی راگه‌یاند، ئاگره‌كه به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه بووه و ئاگره‌كه‌ش به‌بێ هیچ زیانێكی گیانی، كۆنتڕۆڵ كراوه.
ئ. م