توركیا له مانۆری سه‌ربازی هاوپه‌یمانی ناتۆ ده‌كشێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا بڕیاریدا، هێزه‌كانی وڵاته‌كه له مانۆری سه‌ربازی رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" له نه‌رویژ، بكشێنێته‌وه.
هۆكاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا له‌و مانۆره‌ش، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، ناو ئه‌ردۆغان و وێنه‌ی ئه‌تاتورك، له‌سه‌ر ئه‌و تابلۆیانه دانراون، كه وه‌ك نیشانه دانراون و ته‌قه‌یان لێده‌كرێت.
لای خۆیه‌وه یێنس ستۆلتینبێرگ، سكرتێری گشتی ناتۆ داوای لێبوردنی له‌و "سووكایه‌تیكردنه" كرد كه له ناوه‌ندی مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی ناتۆ له شاری ستافنگه‌ری نه‌رویژ روویداوه و گوتی: "رووداوه‌كه كاری تاكێكه و گوزارشت له هه‌ڵوێستی ناتۆ ناكات".
هاوكات ئاماژه‌ی به رۆڵی توركیا كرد له‌و هاوپه‌یمانێتییه و گوتی: "توركیا هاوپه‌یمانێكی گرنگی ناتۆیه و به‌شداری له كاراكردنی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌دا كردووه به تایبه‌تیش له پارێزگاریكردن له وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ".
ئه‌ردۆغان له میانی وتاره‌كه‌یدا له ئه‌نقه‌ره له به‌رده‌م سه‌رۆكی لقه‌كانی حزبه‌كه‌ی بڕیاری كشانه‌وه‌یدا و گوتی: "ناوی من و وێنه‌ی مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتوركیان له‌سه‌ر تابلۆی نیشانه‌كانی ته‌قه‌كردن داناوه".
ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند، له لایه‌ن سوپاسالاری وڵاته‌كه‌ی ئه‌و زانیاریه‌ی پێدراوه و راسته‌وخۆ رایگه‌یاندووه، ئه‌و 40 سه‌ربازه‌ی توركیا بكشێننه‌وه و پێویست ناكات هاوپه‌یمانێتییه‌كی له‌وجۆره بوونی هه‌بێت.
سكرتێری ناتۆ راشیگه‌یاند، ئه‌نجامده‌ری ئه‌و كاره له هێزه سه‌ربازییه‌كان نییه، به‌ڵكو مه‌ده‌نییه و به شێوه‌ی گرێبه‌ست كار ده‌كات، دوای رووداوه‌كه‌ش راسته‌وخۆ له شوێنه‌كه دوورخراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵی ده‌ستیپێكردووه.
سه‌رچاوه: BBC