به‌ر له‌جه‌ژنی نه‌ورۆز 2 مووچه به‌سه‌ر مامۆستایان‌دا دابه‌ش ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
پشتیوان سادق، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، جگه له‌و مووچه‌یه‌ی كه بڕیاره حكوومه‌تی عێراق به‌ر له جه‌ژنی نه‌ورۆز بۆ فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بنێرێت، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش مووچه‌ی مانگی تشرینی دووه‌می رابردوو خه‌رج ده‌كات.
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م قسانه‌ی له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له رێوڕه‌سمی رۆژی پۆشینی جلی نه‌ته‌وه‌یی كوردی كرد و رایگه‌یاند، له‌كاتێكدا حكوومه‌تی عێراق بڕیاریداوه به‌ر له جه‌ژنی نه‌ورۆز مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج بكات، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده خه‌رج ده‌كات، به‌مه‌ش فه‌رمانبه‌رانی په‌روه‌رده‌یی به‌ر له جه‌ژنی نه‌ورۆز دوو مووچه وه‌رده‌گرن، یه‌كێكیان له‌لایه‌ن به‌غدا و ئه‌وی دیكه‌شیان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، دوێنێ سه‌عد حه‌دیسی، وته‌بێژی نووسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختی كرده‌وه، به‌ر له هاتنی جه‌ژنی نه‌ورۆز به‌غدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج ره‌وانه ده‌كات و، میكانیزمی ناردنی مووچه‌ش له‌ڕێگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌بێت.
حه‌دیسی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ته‌نیا له‌سه‌ر چه‌ند رێككارێكی ته‌كنیكی له‌نێوان وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و لێژنه‌كانی وردبینی ماوه‌ته‌وه و گوتی: "ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌ئان و ساتدایه و، به هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كانیه‌وه ناگاته 21ی ئه‌م مانگه".
وته‌بێژی نووسنگه‌ی عه‌بادی ئاشكراشیكرد: "وردبینی له لیستی مووچه‌خۆرانی هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی ته‌واو بووه و، لێژنه‌كانی وردبینی له وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم سه‌رقاڵی كاری وردبینین، هه‌ركاتێك وردبینی له‌و وه‌زاره‌تانه‌ش ته‌واو بوو، مووچه‌ی ئه‌وانیش ده‌نێرین".
حه‌دیسی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌و سیسته‌مه‌ی مووچه كه له پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق په‌یڕه‌و ده‌كرێت، له هه‌رێمی كوردستانیش جێبه‌جێ ده‌كرێت و، پرۆسه‌ی ناردنی مووچه‌ش له‌ڕێگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌بێت".
دوێنێ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له گوتاری هه‌فتانه‌یدا رایگه‌یاند، به‌ر له هاتنی نه‌ورۆز مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه ده‌كرێت.
H.B