رووسيا نوێترين گرته‌ى ڤيديۆيى بۆردومانى داعشى بڵاوكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا نوێترين گرته‌ى ڤيديۆيى بۆمبابارانكردنى چه‌كدارانى داعشى له سنوورى پارێزگاى ئيدلب بڵاوكرده‌وه.
وه‌زاره‌ته‌كه رايگه‌ياندووه، هێزى ئاسمانى رووسيا 10 ئامانجى تيرۆريستانى له سنوورى ئيدلب بۆمبابارانكردووه.
روونيشيكردووه‌ته‌وه، سه‌رجه‌م ئامانجه‌كان پێكراوون كه زۆربه‌يان دووربوونه له شوێنى دانيشتوان و له ژێر زه‌ويدا بوونه و تايبه‌ت بوونه به شوێنى خۆ حه‌شاردان و كۆگاى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى.