"دانووستانه‌كان ده‌كه‌ونه پاش هه‌ڵبژاردنه‌كان"
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی ئاگادار به رۆژنامه‌ی «الحياة» گوتووه: "به‌غدا و هه‌ولێر له‌م كاته‌دا نایانه‌وێت دانووستانی جددی بكه‌ن و رێككه‌وتن له‌نێوانیاندا درووست ببێت، چونكه چاوه‌ڕاوانی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان كه پێده‌چێت له مانگی ئاداری داهاتوو و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقن كه بڕیاره له 12/5/2018 ئه‌نجام بدرێت و پاش ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كێ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی عێراق ده‌گرێته ده‌ست".
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كه‌ی ئه‌لحه‌یات ده‌ڵێت: "هه‌ر دوو لایان دانیان به‌و راستییه‌دا ناوه كه پرسی نه‌وت و گرێبه‌سته ماوه‌درێژه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان و ئه‌و قه‌رزانه‌ی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌نه بیانییه‌كانی كردووه، زۆر له‌وه ئاڵۆزتره كه پێشبینی ده‌كرێت و ناتوانرێت به بڕیارێكی سیاسی چاره‌سه‌ر بكرێن".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "گرێ كوێره‌ی دیكه‌ی زۆر له‌و پرسانه‌دا هه‌ن، كه پێویستیان به‌وه‌یه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی چاره‌سه‌ر بكرێن و به ته‌نها به‌غدا توانای چاره‌سه‌ركردنیانی نییه، پێده‌چێت هه‌ر ئه‌و كێشانه‌ش بێت وای له هه‌ولێر و به‌غدا كردووه زیاتر پشت به ده‌ستوه‌ردانی نێوده‌وڵه‌تی له چاره‌سه‌ركردنیان ببه‌ستن".
رۆژنامه سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌ڵمانیا به هه‌وڵێك بۆ هاتنه‌ناوه‌وه‌ی به‌رلین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له قه‌ڵه‌م ده‌داوه. تا له‌گه‌ڵ ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا و گه‌وره به‌رپرسانی دیكه‌ی ئه‌ڵمانی باسی ئالییه‌ته‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بكه‌ن كه به‌رده‌وام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، ده‌مانه‌وێت له رێگه‌ی دانووستان چاره‌سه‌ریان بكه‌ین.
حه‌یده‌ر عه‌بادیش زیاتر له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی قسه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و په‌یوه‌ندی پێوه‌ده‌كرێت یان په‌یامی ئاراسته ده‌كرێت، چونكه سه‌رۆكوه‌زیران جگه له راگه‌یاندنی به‌رده‌وامی مه‌رجی نوێ یان هه‌ڕه‌شه‌ی نوێ، قسه‌یه‌كی جددی بۆ ده‌ستپێكردنی دانووستانه‌كان نه‌كردووه، ئه‌وه‌ی ده‌یڵێت، هه‌ر له رێگه‌ی میدیاكان و پریس كۆنفرانسه‌كانه‌وه‌یه.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌ر چه‌نده حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌ڵێنی دابوو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بدات، ئه‌گه‌ر بێت‌و داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی راده‌ستبكرێته‌وه، به‌ڵام پێناچێت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌لێنانه كارێك بكات یان كارێكی له ده‌ست بیت.
به‌ڵام نه‌جیبه نه‌جیب، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان ده‌ڵێت: "هه‌نگاوه‌كانی به‌غدا به ئاراسته‌ی سزادانی زیاتری كورده به‌هۆی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌وه، هه‌ست ده‌كه‌ین بڕیاربه‌ده‌سته باڵاكانی به‌غدا، دامه‌زراوه‌و وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانیشیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه تا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نوینه‌رانی كورد له به‌غدا نه‌كه‌ن (زۆرینه‌ی وه‌زیر و بریكار و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی و سه‌رۆكی ده‌سته و دامه‌زراوه‌كان) ته‌نانه‌ت وه‌ڵامی ته‌له‌فۆنه‌كانیش ناده‌نه‌وه تا نیگه‌رانی و ناڕه‌زایی خۆمانیان له‌باره‌ی پرسیكی دیاریكراو یان بڕیار و یاسایه‌ك پێبگه‌یه‌نین".
نه‌جیبه نه‌جیب ده‌ڵێت: "به‌غدا جددی نییه له پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، به پێچه‌وانه‌ی به‌ڵێنه‌كانی پێشوویان كه سه‌رۆكوه‌زیران ده‌یدا و هێشتا ده‌ستیان له بڕینی مووچه و داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانه هه‌ڵنه‌گرتووه، به‌ڵكو بوونه‌ته هۆی بڕینی پارووی ده‌می خه‌ڵكی".