بڕێکی زۆری زێڕ هاوردەی هەرێمی کوردستان دەكرێت
K24 - ھەولێر
له‌ماوه‌ی چوارساڵی رابردوودا، زۆرترین زێڕ هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان كراوه و پاشان هه‌نارده‌ی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق كراوه.
هه‌ندرێن وه‌رتی، گوته‌بێژی سه‌ندیكای زێڕنگه‌رانی هه‌ولێر رایده‌گه‌نێت، ھەوڵیانداوە باشترین جۆری زێڕ هاورده بكەن، به‌تایبه‌تی له رووی كوالێتیه‌وه كه ئه‌مه‌ش سوود به بازرگانی زێڕ ده‌گه‌یه‌نێت له هه‌رێمی كوردستان و له داهاتووشدا ده‌توانن بازرگانی زێڕ فراوانتر بكه‌ن.