رێکارە یاسایيەکانى ههڵبژاردنی سهرۆكی ههرێم بهمجۆره دهبێت
K24 - ههولێر:
سبەی ناوی کاندیدانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رادەگەیەنرێت و بە گوێرهی رێکارە یاسایيەکان لە ماوەی هەفتەی داهاتوو، پەرلەمان وادەی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیاری دەکات.
به گوێرهی هەمواری یاسای كاراكردنهوهی دامهزراوهی سهرۆكایهتی, دەنگدان بە شێوەی ئاشکرا دەبێت.
پەرلەمانی کوردستان ناوی کاندیدانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات و بەپێ رێکارەکان دەست بە ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
دوای ئاشکراکردنی ناوی کاندیدان ئەو کەسانەی ناوەکانیان پەسەند نەکراوە، دەتوانن ماوەی دوو رۆژ لە دادگای تەمیز تانە لە بڕیارەکەی پەرلەمان بدەن و دادگاش دوای دوو رۆژ وەڵامی تانەکان دەداتەوە لە دوای وەڵامی تانەکان سێ رۆژ لە بەردەم پەرلەمانە بۆ دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
بەپێ رێککەوتنی پارتی و یەکێتی و گۆران و پێکهاتەکان لەسەر هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کاندیدی پارتی زیاتر لە 90 دەنگی پەرلەمان بەدەست دەهێنێت بۆ بوون بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی وادەی کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەپێى رێکارەکان ئاشکرا دەکات.
بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان 5 کەس خۆیان کاندید کردووە، بەپێ زانیاریيەکانی کوردستان 24 سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە وادەی یاسای خۆی سوێند دەخوات، بەڵام دەستبەکاربوونی دەکەوێتە دوای جەژنی رەمەزانەوە و لە مانگی داهاتووش حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنرێت.
ئ. م