سهرۆك بارزانى بۆ خهڵكى دهڤهرى سۆران: دەڤەرەکەتان سەنگەری پێشەوەی رەتکردنەوەی داگیرکاری و ژێردەستییە
K24 – ههولێر:
سهرۆك مهسعود بارزانى سهرۆكى ههرێمى كوردستان سوپاسنامهيهكى ئاراستهى خهڵكى دهڤهرى سۆران كرد و تێيدا رايگهياند، ئێوە بەو حەماسەت و ئامادییە فراوانەتان، ڕیفراندۆمی خۆتان ئەنجام دا و بە هەموو جیهانتان ڕاگەیاند کە سەربەخۆییتان دەوێت. ئێوە سەلماندتان کە دەڤەرەکەتان، وەک جاران مەکۆی شۆڕش و سەنگەری پێشەوەی ڕەتکردنەوەی زوڵم و داگیرکاری و ژێردەستییە.
دهقى سوپاسنامهكه
سوپاسنامەیەک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە
بۆ جەماوەری خۆشەویست و نیشتیمانپەروەری قەزاکانی سۆران، چۆمان، مێرگەسوور و رەواندز و ناحییەکانیان پڕ بە دڵ سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی ئێوەی خۆشەویست و نیشتیمانپەروەر دەکەم بۆ ئەو بەشدارییە فراوان و پڕ جۆش و خرۆشەتان لە کۆبوونەوەی جەماوەریی ڕۆژی سێشەممە 19ى 9ى 2017. ئێوە بەو حەماسەت و ئامادییە فراوانەتان، ڕیفراندۆمی خۆتان ئەنجام دا و بە هەموو جیهانتان ڕاگەیاند کە سەربەخۆییتان دەوێت. ئێوە سەلماندتان کە دەڤەرەکەتان، وەک جاران مەکۆی شۆڕش و سەنگەری پێشەوەی ڕەتکردنەوەی زوڵم و داگیرکاری و ژێردەستییە، بۆیە دەبێ ئەو هەستی ئازادیخوازییەتان بگاتە جیهانی ئازاد، لە ڕۆژی ٢٥ـی٩ دا دەنگتان دەبیتە زەنگی هوشیاری و لە دەرگای ویژدانی جیهان دەدات. لێرەوە بەپێویستی دەزانم سوپاسی هێزی پێشمەرگە و سەرجەم دەزگا ئیداری و ئەمنییەکان و پۆلیسی هاتوچۆ بکەم بۆ هاوکارییان لە پاراستنی ئاسایشی خەڵک و باشتر بەڕێوەچوونی ئەو کۆبوونەوە جەماوەریانە.
هەر شاد و سەرفرزا بن
مەسعود بارزانی
21ى 9ى 2017