موقته‌دا سه‌در: حكومه‌تی داهاتوو وه‌ك تێكه‌ڵه‌ی عه‌تار نابێت
K24 - هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در كه سه‌رۆكایه‌تی هاوپه‌یمانی سائیروون ده‌كات و بووه براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌لبژاردن، به‌ڵێن ده‌دات كه حكوومه‌تی داهاتووی عێراق حكوومه‌تی تواناكان بێت.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16/5/2018 سه‌در له تویته‌ره‌وه نوسیوویه‌تی: "حكومه‌ت تیكه‌ڵه‌ی عه‌تار نییه" ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كه حكومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای پشك پشكێنه‌ی حزبی درووست ناكات.
له‌باره‌ی دۆسێی گه‌نده‌ڵیشه‌وه ئه‌و پیاوه ئاینییه گوتوویه‌تی: "حكومه‌تی داهاتوو شوێنیك نابێت بۆ دزیكردنی حزبه‌كان، به‌ڵكو ده‌رگایه‌كه ده‌بێت بۆ رزق و رۆزی گه‌ل".
هاوپه‌یمانی سائیروون له هه‌ڵبژاردنی رۆژی 12/5/2018 زۆرترین كورسی به‌ده‌ستهێناوه‌و له‌پاش ئه‌ویش هاوپه‌یمانی فه‌تح دێت و لیسته‌كه‌ی عه‌بادیش له پله‌ی سێیه‌مدایه.
هه‌رچه‌نده به‌رپرسانی سائیروون ده‌ڵێن چاویان له پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران نییه، به‌ڵام ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه حكومه‌ت ده‌بێت به مه‌رجی سه‌در درووست بكرێت.