نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له تاران پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی هه‌رێم لێدوان ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تاران، پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان لێدوان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ده‌دات و رایگه‌یاندووه "ئه‌و ریفراندۆمه‌ی بۆ سه‌ربه‌خۆیی له 25/9/2017 بڕیاره ئه‌نجام بدرێت، ته‌كتیكێكه بۆ فشارخستنه سه‌ر به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌یله دانووستاندنه‌كاندا به‌رامبه‌ر دۆسیی وزه و دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات وه‌فاداربن".
نازم ده‌باغ، كه كادیری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه و نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات له تاران، ترس و نیگه‌رانی خۆی له هێرشی هێزه‌كانی عێراقی بۆ سه‌ر بنكه و سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ش ده‌ربڕیوه، ئه‌گه‌ر جه‌نگی مووسڵ كۆتایی هات.
ده‌باغ، ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بریاردراوه ریفراندۆم بكرێت، به‌ڵام كورده‌كان پێیان باشتره وه‌ك به‌شێك له عێراق بمێننه‌وه".
نازم ده‌باغ له ئۆفیسه‌كه‌ی خۆیه‌وه له تاران قسه‌ی بۆ ئاژانسی فڕانس پرێس كردووه‌و گوتوویه‌تی "ئێمه ریفراندۆم بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانمان له عێراق ده‌كه‌ین و هیچ نییه‌تێكی جیابوونه‌وه‌مان نییه".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یشی گوتووه "ئێمه هه‌ست به‌وه ناكه‌ین، عێراق ئێمه قبوڵ بكات، به‌و هۆیه‌وه هه‌وڵی هه‌لی له‌بار ده‌ده‌ین، له رێگه‌ی دیپلۆماسی و په‌رله‌مان و گه‌ل، تا داوای مافه‌كانمان بكه‌ین، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق نه‌یانویست كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌و كاته گه‌له‌كه‌مان ئاماده‌ی قوربانیدانه".
قسه‌كانی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كاتێكدایه، هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان له رۆژی 7/6/2017 به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاریاندا رۆژی 25/9/2017 ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ئه‌نجام بدرێت.
له لێدوانه‌كانی به‌رپرسی لایه‌نه‌كان له ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆم و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیشدا ئه‌و پرسه وه‌ك مافێكی ره‌وای خه‌ڵكی كوردستان ناوده‌برێت و به‌هۆی بێ ئومێد بوون له به‌غدا و كێشه 100 ساڵه‌ییه‌كانی ناوچه‌كه كورد كردوویه‌تییه بژاره‌ی خۆی.
به‌ڵام نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تاران ده‌ڵێت " بۆ فشاره له‌سه‌ر به‌غدا تا دۆسێی وزه و دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات چاره‌سه‌ر بكات" ئه‌وه‌ش ئه‌و قسانه‌یه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆم نه‌یانكردووه‌و ده‌ستیان به گفتوگۆ كردووه، تا پاڵپشتی زیاتر بۆ ریفراندۆم به ده‌ست بهێنن.