نێچیرڤان بارزانی و عه‌بادی له‌ به‌غدا كۆبوونه‌وه‌

سبه‌ش ده‌چێته‌ تاران

K24 - هه‌ولێر:

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و سبەینێش سەردانی تاران دەکات.

پەیامنێری کوردستان 24، لە بەغدا رایگەیاند ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە و گفتوگۆیان لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرد.

هاوکات کونسوڵخانەی ئێران لە ھەولێر لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕیارە سبەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی تاران بکات و ئاماژەی بەوەشداوە، نێچیرڤان بارزانی لەسەردانەکەیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران کۆدەبێتەوە.