"هه‌مووان حه‌ز به وێنه‌گرتنی پۆلیس ده‌كه‌ن" بووه‌ته درووشمی خۆپیشانده‌رانی فه‌ره‌نسا
K24 – هه‌ولێر:
به‌به‌شداری هه‌زاران هاووڵاتی فه‌ره‌نسایی، دوێنی خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زایی له هه‌ندێك له شاره‌كانی فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه‌چوو، به‌مه‌به‌ستی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر پڕۆژه یاسای "ئاسایشی گشتی"، كه حكومه‌ت پێداگری ده‌كات بۆ تێپه‌ڕاندنی، له‌كاتێكدا به‌پێی یاساكه بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی پۆلیس قه‌ده‌غه‌یه و سه‌رپێچی ئه‌و بڕگه‌یه سزای به‌ندكردنی ساڵێك و پێبژاردنی 45 هه‌زار یۆرۆیه.
هه‌زاران كه‌س به‌شدارییان له‌و خۆپیشاندانه‌ی پاریس كرد، كه دژی پڕۆژه‌یاساكه به‌ڕێوه‌چوون.
به گوێره‌ی یاساكه، بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی پۆلیس به تاوان ئه‌ژمار ده‌كرێت، به پاساوی ئه‌وه‌ی ره‌نگه بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یان ببێته هۆی زیانگه‌یاندن پێیان.
لایه‌نگرانی پڕۆژه‌یاساكه ده‌ڵێن: "پۆلیس و خێزانه‌كانیان، پێویستییان به پارێزگاریكردن هه‌یه له‌و ته‌نگپێهه‌ڵچنینانه‌ی له رێگه‌ی ئینته‌رنێت یان راسته‌خۆی پێیان ده‌كرێت له‌و كاته‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ركدان، به‌ڵام ئۆپۆزیسیۆن ده‌ڵێن "ئه‌مه سنوورداركردنی ئازادی رۆژنامه‌نووسانه و مایه‌ی نیگه‌رانییه‌كی زۆره".
سه‌رپێچیكارانی ئه‌م یاسایه، بۆ ماوه‌ی ساڵێك زیندانی و پێژاردنی 45 هه‌زار یۆرۆ سزا ده‌ده‌رێن.
چالاكوانه‌كانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له خۆپیشاندانه‌كه‌ی رۆژئاوای پاریس به دروشمی "هه‌مووان حه‌ز به وێنه‌گرتنی پۆلیس ده‌كه‌ن" به‌شدارییان كرد.
له خۆپیشاندانه‌كه‌دا هه‌ندێك دروشمی دیكه به‌رزكراونه‌ته‌وه "چه‌كه‌كانتان له سه‌ر زه‌وی دانێن و ئێمه‌ش مۆبایله‌كانمان داده‌نێین"، پلانی ئه‌وه‌شیان هه‌یه له شاره‌كانی دیكه، وه‌ك مه‌رسیلیا، لیل، مۆنبیلێیه، رین و سانت ئیتیان خۆپیشاندان بكه‌ن.
پڕۆژه یاسای "ئاسایشی گشتی" له ناو په‌رله‌مانتارانیش گفتوگۆیه‌كی زۆری له‌سه‌ر كراوه، كه به پشتیوانی كوتله‌ی حزبی "كۆمارییه‌كان به‌ره‌و پێشه‌وه" خراوه‌ته به‌رنامه‌ی كاره‌وه، یاساكه ده‌سه‌ڵاتی فراوان ده‌داته پۆلیسی ناوخۆ و رێكخستنی ئاسایشی تایبه‌ت، به‌ڵام مادده‌ی 24 كه تایبه‌ته به رێكخستنی وێنه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس، رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی داكۆكیكارانی ئازادی و راده‌بڕین بووه‌ته‌وه.
كوتله‌ی چه‌پی په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسی، ره‌خنه‌ی له‌مادده‌ی 24ی پڕۆژه‌یاساكه گرتووه، په‌رله‌مانتار دانیال ئۆبۆنۆ له كوتله‌ی "فه‌رنسای باوك" یاساكه‌ی به "سانسۆری تاكه‌كه‌سی" ناساند، هێرفیه سولیناك-ی سۆسیالیستیش پێی وایه "هێڵی سوور هه‌ن، پێویسته نه‌یانبه‌زێنین".
سه‌رچاوه: فرانس24، رۆیته‌رز
وه‌رگێڕان: د.ی