به‌هۆی ستایشی كوردستان كه‌سێك له په‌خشی راسته‌وخۆی كوردستان 24 هێرشی كرده سه‌ر كوردێك
K24 - هه‌ولێر:
له كاتی قسه‌كردنی كوردێكی ئێزدی له ئه‌ڵمانیا كه راسته‌وخۆ له بڵاوكراوه‌ی كاتژمێر حه‌وتی ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی 3/8/2018 كوردستان 24 به‌شداریی كردبوو كه‌سێك په‌لاماری ده‌دات و لێی ده‌دات.
ئه‌و كورده كه به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 4 ساڵ به‌سه‌ر هێرشی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر شنگال و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری به‌شداریی چالاكییه‌كان كردبوو و له‌باره‌ی هاوكارییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئێزدییه‌كان قسه‌ی بۆ په‌یامنێری كوردستان 24 ده‌كرد و ستایشی رۆڵی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێمی ده‌كرد،، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی قسه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24 ، كه‌سێك په‌لاماری میوانه‌كه ده‌دات لێی ده‌دات.
ئه‌و كورده ئێزدییه له قسه‌كانیدا گوتبووی: "به‌هۆی كوردستانه‌وه ئێزدییه‌كان پارێزران و سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، بێ كوردستان ژیان ئه‌سته‌مه و هه‌ر كه‌سێكیش هه‌رچییه‌ك بڵێ لای ئێمه گرنگ نییه".
له سه‌ره‌تای قسه‌كانی ئه‌و كورده ئێزدییه‌دا كه قسه‌ی بۆ كوردستان 24 ده‌كرد ئه‌و كه‌سه ده‌رده‌كه‌وێت و دێته به‌رده‌می كامێراكه و قسه‌ی بۆ ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و به‌رده‌وامه له قسه‌كانی و دوای رۆیشتنی كوڕه‌كه‌یش ده‌ڵێت: "بێ كوردستان ژیان ئه‌سته‌مه و هه‌ر كه‌سێكیش هه‌رچییه‌ك بڵێت گرنگ نییه".
به‌ڵام ئه‌و گه‌نجه به هه‌موو هێزییه‌وه په‌لاماری ده‌دات و لێی ده‌دات، ئاماده‌بووانی هۆڵه‌كه‌یش ده‌كه‌ونه هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌ی لێ‌بگرن و هه‌رایه‌كی گه‌وره ده‌نێته‌وه و كه‌شوهه‌وای هۆڵه‌كه ده‌شێوێنێ".
ئه‌و چالاكییه له شاری گیسنی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌چووه و خه‌ریكبوو كاوه محه‌مه‌د ئه‌مین، په‌یامنێری كوردستان 24ـیش ئه‌زیه‌تی پێبگات.