به ڤيديۆ.. سعووديه حوشتره‌كانى قه‌ته‌رى ده‌ركرد
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى سعووديه بڕياريدا سه‌رجه‌م ئه‌م ئاژه‌ڵ و حوشترانه‌ى قه‌ته‌ر كه له پاوانه‌كانى سعووديه ده‌له‌وه‌ڕێندران ره‌وانه‌ى قه‌ته‌ر بكاته‌وه.
به هۆى كه‌مى پاوان و له‌وه‌ڕگاوه به هه‌زاران حوشتر و مه‌ڕوماڵاتى قه‌ته‌ر له پاوانه‌كانى سعوودييه‌دا ده‌له‌وه‌ڕێندران و له ميانى هه‌ڵمه‌تى بايكۆتكردنى قه‌ته‌ردا ئه‌وانيش ره‌وانه‌ى وڵاته‌كه‌يان كرانه‌وه.
حوشتره‌وان و ئاژه‌ڵدارانى قه‌ته‌ر به هۆى ئه‌و بڕياره‌ى سعوودييه‌وه رووبه‌ڕووى ئاسته‌نگ بوونه‌ته‌وه، به‌و پێيه‌ى له وڵاته‌كه‌ياندا له‌وه‌ڕگاى گونجاو شك نابه‌ن بۆ به‌خێوكردنى ئاژه‌ڵه‌كانيان.