وەزیری دەرەوەی تورکیا و شاندێکی ئەنەکەسە کۆبوونەوە

چاوشئۆغڵو پشتگیری لە رۆلی سیاسی ئەنەکەسە لە سووریا دەکات

K24 – هه‌ولێر:

مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا و شاندێکی ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات، ئەنەکەسە، کۆبوونەوە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا لە تویتێکدا لەبارەی کۆبوونەوەکە نووسیویەتی، لەگەڵ نوێنەری شەرعی کورد لە سووریا کۆبووینەوە و پشتگیریی لە رۆڵیان لە هاوپەیمانی نیشتمانی سووریا و پرۆسەی سیاسی لە سووریا دەکەین.

رووبەڕووبوونەوەی تورکیا و سوپای سووریا لە ئیدلب، دۆخی سووریای خراپتر کردووە و دەیان هەزار کەس ئاوارەبوون، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش بە دوای چارەسەرێکی سیاسی دەگەڕێت بۆ دۆخەکە.