ئایا راستە بۆ یەکەمجار لە بەرلین بانگدراوە؟

پێشتر کێ بانگی داوە

K24 – هه‌ولێر:

ئەگەرچی بەهۆی یاساکانی ئەڵمانیا، بانگدان بە بڵندگۆی مزگەوتەکان قەدەغەکراوە، بەڵام پێشتر لە رێگای بڵندگۆکان بانگدراوە، ئەو هەواڵانە ناڕاستن کە باس لە بانگدان بۆ یەکەمجار لە بەرلین دەکەن.

لە جەژنی رەمەزانی ساڵی 2018، عەلی کایا، مامۆستای ئاینی لە مزگەوتی فەتح لە گەڕەکی کرێوزبێرگ بانگی دا.

لە کاتی رووداوەکە، ئەو مامۆستا ئاینییە بە رۆژنامەی حوریەتی راگەیاندبوو، سەرەڕای ئەوەی بانگدان قەدەغەیە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان رێگریان لێ نەکردووە.

راشیگەیاند، ئەوانەی موسوڵمانن لەو ناوچەکە بە ئەڵمانییەکانەوە، لە رووی دەروونییەوە جووڵان و بانگدانەکەیان پێخۆشبووە.

لەگەڵ ئەمەش، چەند گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە کە باس لەوە دەکەن، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ یەکەمجار لە بەرلین بانگدراوە.

بۆ بینینی مزگەوتەکە لە کاتی بانگدان کلیک لەم لینکە بکە: https://www.hurriyetdailynews.com/loudspeakers-used-for-call-to-prayer-in-berlin-despite-ban-133494