گه‌رما سەدان هێلکەی فڕێدراو ده‌كاته جووجه‌ڵه
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئەوەی سەدان هێلکە بە گوومانی خراپبوونیان فڕێدەدرێن، بەهۆی گەرمی کەشووهەوا هەڵدێن و سەدان جووجه‌ڵه بە هاتنیان بۆ ژیان راستەوخۆ بە دوای دایکیاندا دەگەڕێن.
لە شاری مارنێولی له وڵاتی جۆرجیا، بەگوومانی خراپبوونیان ئەو هێلکانە فڕێدراون، بەڵام بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو دوای چەند رۆژێک بەهۆی ئەوەی ئەو ناوچەیە بەردهڵانه و پلەی گەرمای بەرزبووە هێلکەکان بوون به جووجه‌ڵه.
بە گوێرەی هەواڵێکی پێگەی ئەلیکترۆنی دەیلی مەیلی بریتانی، ئەو جووجه‌ڵانه زۆریان رزگار کراون و هەندێک لەلایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه براوه‌نه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌كانیان.