"جه‌نابی باڵیۆز ئاڵا تاڵه‌بانی نوێنه‌ری ئێمه نییه و خیانه‌تی كردووه"
K24 - هه‌ولێر
دیدارێكی نێوان باڵیۆزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له به‌غدا، له‌گه‌ڵ ئاڵا تاڵه‌بانی، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كه‌وێته به‌ر ره‌خنه و چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له په‌یجی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكاوه وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی، ده‌ڵێن: "ئاڵا تاڵه‌بانی ته‌نها نوێنه‌ری خۆیه‌تی نه‌ك هیچ كه‌سێكی دیكه و ئێمه بێبه‌رین له‌و كه‌سه چونكه، خیانه‌تی كردووه".
دۆگلاس سیلیمان، باڵیۆزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق، له‌وكاته‌ی له‌گه‌ڵ ئاڵا تاڵه‌بانی كۆبووه‌ته‌وه، له په‌یجی باڵیۆزخانه‌وه وێنه‌یه‌كی دیداره‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و نوسیوویه‌تی: " له‌گه‌ڵ ئاڵا تاڵه‌بانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مان، له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌سوود ته‌وابووین، من هه‌وڵده‌ده‌م دیداری زیاتری به‌رهه‌مدار له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی كورد ئه‌نجام بده‌م".
به‌ڵام چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌و دیداره خۆشحاڵ نین و ره‌خنه‌ی زۆریان له باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق گرتووه.
كه‌سێك نوسیوویه‌تی: "جه‌نابی باڵیۆز، ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێشتر له‌لایه‌ن خه‌ڵكی كه‌ركووك هه‌ڵبژێردرابو، به‌ڵام ئێستا ئێمه‌ی كه‌ركووكییه‌كان خۆمانی لێ بێبه‌ری ده‌كه‌ین و هیچ كاتێك نوێنه‌رایه‌تی ئێمه ناكات، بۆیه تكا له به‌ڕێزتان ده‌كه‌م، جارێكی دیكه به‌ناوی په‌رله‌مانتاره‌وه پێشوازی لێ نه‌كه‌ن، چونكه "خائینه".
ره‌خنه‌ی دیكه‌ش له‌و دیداره گیراوه‌و هه‌ندێك تا ئاستی ره‌خنه‌گرتن له جلوبه‌رگه‌كانی ئاڵا تاڵه‌بانی رۆیشتوون و نوسیوویانه "ته‌ماشای ئه‌و دوو رووه بكه‌ن، به ته‌نووره‌ی كورته‌وه ده‌چێته لای باڵیۆزی ئه‌مریكا و به سه‌رپۆشه‌وه ده‌چێته بیره‌وه‌ری چله‌ی ئیمام حوسه‌ین و به عه‌بای ره‌شه‌وه ده‌چێته دیداری قه‌یس خه‌زعه‌لی، به‌ڵام من دڵنیام زانیاری ناڕاست ده‌داته باڵیۆز و زانیارییه‌كانی هیچ راستییه‌كی تێدا نییه".
كه‌سێكی دیكه‌ش نوسیوویه‌تی "ئه‌وه جگه له خۆی، نوێنه‌رایه‌تی كه‌سی دیكه ناكات، ئه‌و خیانه‌تی له دۆزی ره‌وای كورد كردووه و كه‌ركووكی به هه‌رزانترین نرخ فرۆشتووه، ئێمه متمانه‌مان به ئێوه نه‌ماوه‌و به سیاسه‌ته‌كانتان به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد دڵگرانین، مرۆڤایه‌تی و دیموكراتییه‌ت شه‌رمتان لێده‌كه‌ن".
ره‌خنه‌ی زۆر له ئاڵا تاڵه‌بانی ده‌گیرێت، به‌تایبه‌تی لێدوان و هه‌ڵوێسته‌كانی پاش راده‌ستكردنی پارێزگای كه‌ركووك به هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، له‌لایه‌ن بافڵ تاڵه‌بانی و لاهووری شێخ جه‌نگی، هاووڵاتیانی كوردستان ئه‌ویش به یه‌كێك له‌و كه‌سانه ده‌زانن كه به‌شداریی له‌و درووستكردنی ئه‌و بارودۆخه‌ی كه‌ركووك و رێككه‌وتنه ژێربه‌ژێرانه‌دا كردووه.
هه‌روه‌ها ئاڵا تاڵه‌بانی و شوان داوودی، به‌وه تۆمه‌تبار كراون كه، له‌لای ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا، شكاتیان له‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه كوردانه‌ی ئه‌نجوومه‌نینی نوێنه‌رانی عێراق كردووه كه به به‌ڵی ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان داوه‌و به‌شداریی ریفراندۆمیان كردووه، ئارێز عه‌بدوڵڵاش باسی ئه‌و بابه‌ته‌ی كردوو و ئاماژه‌ی به‌و كاره‌یان كرد.