به ڤیدیۆ.. هه‌وڵی تیرۆركردنی باراك ئۆباما له ماڵی مام جه‌لال
K24 - هه‌ولێر:
كه‌ناڵی "الاتجاه"، كه له‌لایه‌ن كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای عێراقییه‌وه خاوه‌ندارێتی ده‌كرێت، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكردووه‌ته‌وه، گوایه هه‌وڵێكی خۆیانه بۆ تیرۆركردنی باراك ئۆباما، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، له ماڵی جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆككۆماری كۆچكردووی عێراق له به‌غدا.
ڤیدیۆكه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2008، ئه‌و كاته‌ی باراك ئۆباما، سه‌ردانی ماڵی تاڵه‌بانی ده‌كات له ناوچه‌ی كه‌ڕڕاده‌ی به‌غدا، به گوێره‌ی كه‌ناڵه‌كه، كه له‌سه‌ر شیعه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌و فڕۆكه ئه‌مه‌ریكییانه‌ی چاودێری ئۆبامایان ده‌كرد، ڤیدیۆكانییان به‌ر له‌وه‌ی بگاته لای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا، ده‌گه‌یشته لای كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵا.
وه‌ك كه‌ناڵه‌كه باسی ده‌كات، ئه‌و كاته مووشه‌كه‌كان و سیسته‌می ئاراسته‌كردنییان ئاماده بووه تا له‌ناو حه‌وشه‌ی ماڵی مام جه‌لال له به‌غدا، ئۆباما بكه‌نه ئامانج، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش زانیاری وردییان له‌به‌ر ده‌ست بووه.
كه‌ناڵه‌كه ئه‌وه‌ش باس ده‌كات، ئه‌ندامانی كه‌تیبه‌كه تایبه‌ت به ته‌كنه‌لۆژیای هاككردن و چوونه ناو سیسته‌می فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، ته‌واوی به‌ربه‌سته‌كانییان بۆ وه‌رگرتنی ڤیدیۆی راسته‌وخۆی چاودێریكردنی ئۆباما بڕیوه و به‌ده‌ستیان گه‌یشتووه، به روونی ئه‌وه‌شیان بینیوه كه ده‌گاته ماڵی مام جه‌لال، چه‌ند كاتژمێرێكیش له‌ماڵی سه‌رۆككۆماری ئه‌وكاتی عێراق مایه‌وه.
كه‌ناڵه‌كه باس له هۆكاری به ئامانج نه‌گرتنی ئۆباما ده‌كات ده‌كات و ده‌ڵێت: "بۆ پارێزگاریكردن بووه له خوێنی عێراقییه‌كان له‌ناو ماڵی مام جه‌لال و چوارده‌وری ماڵه‌كه‌ی سه‌رۆككۆمار".
ئه‌وه له‌كاتێكدایه، كه دوای سه‌ردانه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له هه‌فته‌ی رابردوو بۆ عێراق، سه‌ركرده‌یه‌كی نزیك له موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ده‌ڵیت: "سه‌درییه‌كان پلانیان داڕشتووه كاتێك دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دێته بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگای ئه‌نبار، بیكه‌نه ئامانج، به‌ڵام دواتر فه‌رماندراوه دان به‌خۆیاندا بگرن".
جه‌لیل نووری، سه‌ركرده‌یه‌كی نزیك له موقته‌دا سه‌در له‌و باره‌یه‌وه نوسیوویه‌تی: "ده‌مه‌وێت نهێنییه‌ك ئاشكرا بكه‌م كه په‌یوه‌ندی به گه‌وره‌ترین رووداوی عێراق هه‌یه كه له‌م رۆژانه‌دا روویدا، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه سه‌ركرده‌م (سه‌در) كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپی پێڕاگه‌یاندم پێش ئه‌وه‌ی پێ بخاته ناو خاكی عێراقه‌وه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "به‌رگریكاران له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و زانیارییه دوو شوێنیان دیاریكرد كه ئه‌گه‌ری هه‌یه تره‌مپ سه‌ردانی بكات، یان سه‌ربازگه‌ی تاجی له به‌غدا، یان بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگای ئه‌نبار، گه‌نجه‌كان خۆیان به ته‌واوه‌تی بۆ ئاماده‌كرد و چاوه‌ڕێی فه‌رمان و ئاماژه‌یه‌ك بوون بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌نه ئامانج، به‌ڵام فه‌رمانیان بۆ هات دان به‌خۆیاندا بگرن".
#شاهد | قناة "الاتجاه" المملوكة لكتائب #حزب_الله في #العراق تبث مشاهد من زيارة الرئيس الأمريكي السابق #باراك_أوباما للعراق عام 2008 وتقول إنه كان في مرمى صواريخها أثناء تواجدة في منزل الراحل #جلال_الطالباني ببغداد، لكنها لم تطلق عليه لهذا السبب pic.twitter.com/Py2G4tLPvO
— نسخة - Noskha (@NoskhaNews) December 28, 2018
ئ. م