بارانبارین دەست پێدەكاتەوە
K24 - ھەولێر
بە گوێرەی پێشبینییەكانی كەشناسی شەپۆلێكی دیكەی بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنج شەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە ساماڵ و پەڵە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور و لە كاتەكانی ئێوارەدا دەبێتە ھەوری تەواو بارانبارین دەست پێدەكات، لەكاتی شەوان رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت.