سه‌رۆك كۆماری عێراق راگه‌یه‌ندراوێك له باره‌ی ریفراندۆم بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
فوئاد مه‌عسووم، سه‌رۆك كۆماری عێراق، راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له رۆژی 25ی ئه‌یلوول، كه كه‌متر له 11 كاتژمێری ماوه، بڵاوكرده‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاره‌كه بڕیارێكی تاكلایانه و هه‌موو هه‌وڵێك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆی نێوان سه‌ركرده‌كان ده‌دات.
سه‌رۆك كۆماری عێراق رایگه‌یاندووه، له چوارچێوه‌ی به‌رپرسیارێتی ده‌ستوورییه‌وه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی وڵات و یه‌كڕیزی گه‌ل له مه‌ترسییه‌كان دوور بخاته‌وه.
هاوكات داواش له سه‌ركردایه‌تی سیاسییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات، له ئاڵۆزكردنی زیاتری ره‌وشه‌كه دووربكه‌ونه‌وه و به‌هه‌ر نرخێك بێت بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر گفتوگۆ و رێككه‌وتن.
سه‌رۆك كۆمار جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كان ره‌چاو بكرێن و رێز له داواكانی ئه‌نجوومه‌نی نێوده‌وڵه‌تی بگیرێت و داواش ده‌كات، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوخۆییه‌كانی عێراق، كێشه‌كان به‌بێ هیچ په‌رچه‌كردارێكی توندڕه‌وانه، چاره‌سه‌ر بكرێن.
به پێویستییشی ده‌زانێت، متمانه بۆ هه‌ردوو لا بگه‌ڕێته‌وه بۆ بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی هاووڵاتی و مافه‌كانی تێدا پارێزراو بێت، كه خواستی هه‌موو لایه‌كه.
سه‌رۆك كۆماری عێراق، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌وڵه‌كانی خۆی له پێناو ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆی برایانه‌ی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی ناوه‌ند، به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه رێككه‌وتنێك، هه‌موو ئه‌و ناكۆكییانه‌ی هه‌ن چاره‌سه‌ر بكرێن و قه‌یرانه‌كه تێپه‌ڕێنین.
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، متمانه‌ی ته‌واویان به تواناكانی گه‌ل هه‌یه بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قه‌یرانانه.