"ترس له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ ده‌بێته راستی"
ئالێکساندەر چێفرین سەرۆکی یوێفا سی مانگی هەشتی ئەمساڵ وەکو وادەی بەڕێوەچوونی فاینەڵی چامپیۆنزلیگ پێشنیار دەکات.
ئالێکساندەر چێفرین سەرۆکی یوێفا بە کەناڵی زێ دێ ئێفی ئەڵمانی گووتووە ئەوان هەموو هەوڵێک دەدەن کە یارییەکانی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ دەست پێ بکرێنەوەو هیچ پلانێکیان نییە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی ئەم وەرزە و ماوەیەک پێش ئێستاش لەگەڵ نوێنەرانی یانەکەیان قسەیان کردووە کە 3/8/ـی ئەمساڵ پێشنیار بکەن بۆ ئەوەی یاریی کۆتایی لەو رۆژە بەڕێوەبچێت.
لەلایەکی دیکەوە سەرۆکەکەی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەوروپا ئەوەشی گووت کە پێویستە لەو رێکەوتە لەگەڵ چامپیۆنزلیگ، یارییەکانی یۆرۆپالیگیش کۆتای‌یان پێ بێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی كادینا كۆپی ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه ئه‌گه‌ر تا مانگی 8ـی ئه‌مساڵ یارییه‌كانی چامپیۆنزلیگ ده‌ستپێنه‌كه‌نه‌وه ئه‌وا پاڵه‌وانێتییه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.