به‌رپرسێكی یه‌كێتی: له‌گه‌ڵ پارتی رێككه‌وتین
K24- هه‌ولێر:
زوبێر عوسمان، سكرتێری ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە كوردستان24ی راگەیاند، لەگەڵ پارتی بۆ بەشداری لە كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان گه‌یشتوونه‌ته رێككەوتن و ھیچ گرفتێك لە نێوانیاندا نەماوە.
ھەروەھا گوتی : ئەو رێككەوتنەی لە نێوان پارتی و یه‌كێتیدا ھەیە وەك خۆی جێبەجێ دەكرێت، چونكە وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێدا، بەشداری یەكێتی و پارتی لە حكوومەت دەتوانێ دەستكەوتی گەورە بەدەستبهێنێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشتر گۆڕان رازی نه‌بوو به دانانی 2 جێگر بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ماوه‌یه‌ك گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكوومه‌ت له‌نێوان پارتی، یه‌كێتی و گۆڕان گرفتی تێكه‌وت، به‌ڵام دواجار گۆڕان له‌سه‌ر ئه‌و داواكارییه‌ی یه‌كێتی به مه‌رج رازی بووه، واش بڕیارە بەم زووانە پارتی و گۆڕان كۆببنەوە و لەسەر پێكھاتەی سەرۆكایەتی ھەرێم بگەنە ئەنجامی كۆتایی.
H.B