يه‌په‌گه و ئيداره‌ى عه‌فرين هه‌ڵوێستى خۆيان له باره‌ى داگيركردنى عه‌فرين راگه‌ياند
K24 – هه‌ولێر:
له ده‌ڤه‌رى شه‌هباى سه‌ر به كانتۆنى عه‌فرين، يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل و ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى عه‌فرين هه‌ڵوێستى خۆى له باره‌ى داگيركردنى به‌شێكى عه‌فرين له لايه‌ن سوپاى توركيا و ميليشيا ئيسلامييه‌كانى هاوپه‌يمانى توركياوه راگه‌ياند.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانيه‌كه‌دا، هاوسه‌رۆكى كانتۆنى عه‌فرين، عوسمان شێخ عيسا، ئيدانه‌ى بێده‌نگى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و هاوپه‌يمانێتى رووسيا و توركياى له باره‌ى هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين كرد.
گوتيشى: ماوه‌ى 58 رۆژه سوپاى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى به جۆره‌ها چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى په‌لامارى عه‌فرين ده‌ده‌ن و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بێده‌نگه.
روونيشيكرده‌وه، شه‌ڕڤانان، به‌رده‌وامن له به‌رگرى له عه‌فرين و هيچ كاتێك كۆڵناده‌ن و ته‌نيا بژار له به‌رده‌م شه‌ڕڤاناندا سه‌ركه‌وتنه.
دووپاتيشيكرده‌وه، ئه‌گه‌ر چى ئه‌وان گه‌ڕه‌كێكيان داگيركردووه، به‌ڵام هيچ كاتێك ناتوانن ئيراده‌ى شه‌ڕڤانان و گه‌لى كورد تێكبشكێنن.
ئ.ر