حه‌لبووسى: بودجه‌ى ئه‌مساڵ زۆر باشتره‌ له‌ ساڵانى رابردوو

ئه‌مساڵ بۆ گەشەپێدانی ھەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق بڕێكى زۆر پاره‌ تەرخان كراوە
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، محه‌ممه‌د حه‌لبوسى رایگەیاند، پرۆژە بوودجەی 2019ـی عێراق بە بەراورد بە پرۆژە بوودجەی ساڵانی رابردوو زۆر باشتر دەبێت.

حەلبووسی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا جەختی لە سه‌ر ئه‌وه‌ كردەوە، پرۆژە بوودجەی ئەمساڵی عێراق زۆر باشتر دەبێت لە ساڵانی پێشوو.

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، ئه‌مساڵ بۆ گەشەپێدانی ھەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق بڕێكى زۆر پاره‌  تەرخان كراوە.

سەبارەت بە بڕى بوودجەی ھەرێمی كوردستان  لەو پرۆژە ياسايه‌دا،  دیار بەرواری، ئەندامی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق  رایگەیاند، حكومەتی به‌غدا بە حكومەتی ھەرێمی كوردستانی راگەیاندووە، كە بڕە بوودجەی ھەرێمی كوردستان تەنھا له‌ %12.67 ده‌بێت و بەھیچ شێوەیەك گۆڕانكاری تێدا ناكرێت.

ئاشكراشيكرد، داوا لە حكومەتی ھەرێمی كوردستان كراوە لیستی مووچە خۆرانی ھەرێمی كوردستان بنێرێت بۆ به‌غدا و بڕیاریشە ليژنەیەك لە بەغداوە سەردانی ھەولێر بكات به‌ مه‌به‌ستى پێداچوونەوە بە ليستی مووچەخۆران.