توركيا ورده‌كارى ده‌ستبه‌سه‌ركردنى ساڵح موسليم ئاشكرا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منى توركيا، ورده‌كارى ده‌ستبه‌سه‌ركردن و راگرتنى هاوسه‌رۆكى پێشووى پارتى يه‌كێتى ديموكرات(په‌يه‌ده)، ساڵح موسليمى له پراگى پايته‌ختى چيك بڵاوكرده‌وه.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵى توركيا له‌سه‌ر زارى به‌ڕێوبه‌رى ئه‌من(ئاسايش)ى گشتى توركيا، بڵاويكرده‌وه، سه‌ر له به‌يانى ئه‌مڕۆ، ساڵح موسليم، به هۆى داواكارى پۆليسى نێوده‌وڵه‌تى (ئينته‌رپوڵ) له به‌رپرسانى پراگ، ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
سه‌رچاوه‌كه، رايشيگه‌ياندووه، سه‌رۆكايه‌تى فه‌رمانده‌ى ئينته‌رپوڵ داواى له ده‌سه‌ڵاتدارانى چيك كردووه، ساڵح موسليم ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن و ئه‌نقه‌ره‌ى لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه‌ى ئه‌نادۆڵ، باسى له‌وه‌شكردووه، به‌رپرسانى ئه‌منى توركيا راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى دادى توركيا سه‌رقاڵى ئاماده‌كردنى به‌ڵگه‌ى پێويستن بۆ ئه‌وه‌ى پراگ ئه‌و كه‌سايه‌تييه كورده‌يان راده‌ست بكات.
پێشتر، ئه‌نادۆڵ بڵاويكردبوويه‌وه، ساڵح موسليم ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و له‌به‌رده‌م دادگاى چيك ئاماده ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى دادگا بڕيار بدات، ئاخۆ به‌ندى بكات، يان ئازادى بكات.
ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا له نۆڤێمبه‌رى 2016دا، فه‌رمانى ده‌ستگيركردنيان بۆ ساڵح موسليم و 47 گه‌وره به‌رپرسى ديكه‌ى په‌يه‌ده ده‌ركردبوو.
توركيا بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كات، پارتى يه‌كێتى ديموكرات، كه ناوه‌ندى سه‌ره‌كى هه‌ژموونى باكوورى سووريا (رۆژئاواى كوردستانه)، درێژكراوه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستانه و به رێكخراوێكى تيرۆريستى وه‌سفيان ده‌كات.
هاوكات توركيا بڕى 4 مليۆن ليره، كه زياتر له مليۆنێك دۆلار ده‌كات، ته‌رخانكردووه بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى ساڵح موسليم ده‌ستگير ده‌كات و راده‌ستى توركياى ده‌كاته‌وه.
ئ.ر