"ساری و چێڵسی له‌یه‌كتر جیا ده‌بنه‌وه"
به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانه‌وه ماوریزیۆ ساری ئیتاڵی نزیكه له ده‌ستبه‌رداربوون له راهێنه‌رایه‌تی چێڵسی.
رۆژنامه‌ی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشكرای كردووه ساری دوای لێدوانه‌كانی دژی سه‌رۆكی یانه‌ی چێڵسی له راهێنه‌رایه‌تیكردنی ئه‌و یانه‌یه به‌رده‌وام نابێت.
هه‌مان سه‌رچاوه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه له ئه‌گه‌ری رۆیشتنی ساری ئه‌وا جیانفرانكۆ زۆلای یاریده‌ده‌ری به كاتی شوێنی ده‌گرێته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی راهێنه‌رێكی گونجاو ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه ئیتاڵیه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كارگێری بلوز به كردار خوێندنه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێنگره‌وه‌ی ساری ده‌كات و دیێگۆ سیمیۆنی و فرانك لامپار به‌ربژێری سه‌ره‌كی یانه له‌نده‌نیه‌كه‌ن.
چێڵسی له ئێستادا خانه‌ی شه‌شه‌می پرێمه‌رلیگی گرتووه و به‌هه‌مان شێوه‌ی ئارسێناڵ 50 خاڵی كۆكردۆته‌وه.