به وێنه و ڤيديۆ.. "هێزه ميللييه‌كان"ى سه‌ر به سوپاى سووريا گه‌يشتنه عه‌فرين
K24 – هه‌ولێر:
په‌يامنێرى كوردستان24، له عه‌فرين، رايگه‌ياند، كاروانى يه‌كه‌مى هێزه ميلييه‌كانى هاوپه‌يمانى سوپاى سووريا گه‌يشتنه كانتۆنى عه‌فرين.
سه‌ره‌ڕاى ناڕه‌زايه‌تى و هه‌ڕه‌شه‌كانى توركيا، ئه‌مڕۆ يه‌كه‌م كاروانى هێزه ميلييه‌كان گه‌يشتنه عه‌فرين.
په‌يامنێرى كوردستان24، روونيكرده‌وه، هێزه ميلييه‌كان، كه بۆ پشتيوانى له به‌رگرى عه‌فرين له دژى هێرشه‌كانى توركيا، روويان له كانتۆنى عه‌فرين كردووه، چه‌كى قورسيان پێيه.
چوونى ئه‌و هێزانه له‌سه‌ر داواى ره‌سمى ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى كانتۆنى عه‌فرين بوو، كه له شه‌شه‌م رۆژى ده‌ستپێكى هێرشه‌كانى توركيا بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كه‌يان، داوايان كردبوو، سوپاى سووريا ئه‌ركى پاراستنى سنووره‌كان له ئه‌ستۆ بگرێت.
Footage has emerged showing #Syria|n pro-government forces moving toward the #Afrin region. #TwitterKurds #Turkey pic.twitter.com/cgezc4fUaL
— Kurdistan 24 English (@K24English) ٢٠ فبراير، ٢٠١٨
گه‌يشتنى ئه‌م هێزانه دواى ئه‌وه دێت، كه سه‌رۆكى كۆمارى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به رۆژنامه‌نووسانى راگه‌ياند، "به هۆى په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كانم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى رووسيا و ئێران، نه‌مهێشت سوپاى سووريا، له شارى عه‌فرين، بڵاوه بكات".
ئه‌مڕۆ ئه‌ردۆغان، له په‌رله‌مانى توركيا، وتارێكى ئاراسته‌ى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان كرد.
له‌و وتاره‌دا ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ى له هه‌ر لايه‌نێك كرد، هه‌وڵبدات، كۆمه‌ك و پشتيوانى سه‌ربازى، بگه‌يه‌نێته يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه).
گوتيشى: "ناهێڵين له‌گه‌ڵ هيچ كه‌س و لايه‌نێكدا دانووستان بكه‌ن".
ئه‌ردۆغان له وتاره‌كه‌يدا جارێكيديكه، ئه‌مريكاى به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه نزيكه‌ى پێنج هه‌زار بارهه‌ڵگر چه‌ك و چۆڵى سه‌ربازى راده‌ستى "تيرۆريستان" له "باكوورى سووريا" كردووه.
سه‌رۆكى توركيا باسى له‌وه‌شكرد، "هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئۆپراسيۆنه سه‌ربازييه‌كانى سوپادا، ئه‌نقه‌ره كۆششێكى ديپلۆماتى به‌رفراوانى ده‌ستپێكردووه".
گوتيشى: "دوێنێ له‌گه‌ڵ پوتن و رووحانى پرسى سووريامان تاوتوێكرد. ده‌رگاى دانووستان داناخه‌ين. له‌گه‌ڵ هه‌مووان ئه‌و پرسه تاوتوێده‌كه‌ين".
#BREAKING: Pro-#Syria|n government forces will be deployed to the #Afrin border - YPG spokesperson. #TwitterKurds pic.twitter.com/8lCB2UnJF0
— Kurdistan 24 English (@K24English) ٢٠ فبراير، ٢٠١٨
ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى عه‌فرين و يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه)، له چه‌ند رۆژى رابردوودا، هه‌وڵه‌كانيان خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تى سووريا. به مه‌به‌ستى گه‌ڕانه‌وه‌ى سوپاى سووريا بۆ سنووره‌كان.
ئه‌و هه‌وڵه له لايه‌ن توركياوه رووبه‌ڕووى شه‌پۆلێكى ناڕه‌زايه‌تى و دژايه‌تى بوويه‌وه. راسته‌وخۆ سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان په‌يوه‌ندى كرد، به سه‌رۆكى رووسيا، ڤلاديمێر پوتن و سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلامى ئێران، حه‌سه‌ن رووحانى.
له ئاستى ميديايشدا به‌رپرسانى توركيا چه‌ندين لێدوانى دژ رێككه‌وتنه‌كه‌يان بڵاوكرده‌وه. له ديارترينيان، جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و گوته‌بێژى حكوومه‌تى توركیا، به‌كر بۆزداغ، له دواى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى وڵاته‌كه‌ى، كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى سازكرد و تێيدا گوتى: "ئاژانسی هەواڵی سووریا (سانا) رایگەیاندووە، گوایە ژمارەیەک گروپی چەکداری سەر بە رژێمەکەی ئەسەد دەچنە ناو عەفرینەوە. بڵاوکردنەوەی هەواڵێکی لەو شێوەیە لەلایەن ئەو ئاژانسەوە کارێکی درووست نییە، هەواڵێکی لەو شێوەیەش دوورە لە راستیيەوە".
دوێنێ ئاژانسى هه‌واڵده‌رى (سانا)ى ره‌سمى سووريا بڵاويكرده‌وه، له داهاتوويه‌كى نزيكدا، چه‌كدارانى "هێزه ميلييه‌كان" ده‌گه‌نه عه‌فرين، بۆ پشتيوانيكردنى "خۆڕ‌اگرى خه‌ڵكه‌كه‌ى"، له به‌رامبه‌ر ئۆپراسيۆنى سوپاى توركيا بۆ سه‌ر شاره‌كه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، له‌باره‌ی چوونی ھێزه‌كانی سووریا بۆ عه‌فرین رايگه‌ياند، "هێشتا هێزه‌كانی حكومه‌تی سووریا نه‌هاتوونه‌ته عه‌فرین. روون نییه ئایا دێنه ئه‌و ناوچانه‌ی ماوه‌ی مانگێكه سوپای توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ریان یان نا".
رۆژى يه‌كشه‌ممه 18ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2018، ئاژانسى هه‌واڵده‌رى (رۆيته‌رز) بڵاويكرده‌وه، "سوپاى سووريا و ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى عه‌فرين، رێككه‌وتوون له باره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى سوپاى سووريا بۆ عه‌فرين".
له‌و باره‌يه‌وه، به‌دران چيا، راوێژكارى ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى عه‌فرين، له (باكوورى سووريا) به ئاژانسه‌كه‌ى راگه‌ياند، "له ماوه‌ى دوو رۆژى داهاتوودا، سوپاى سووريا له هه‌ندێك خاڵى سنوورى عه‌فرين، بڵاوه‌يان پێده‌كرێت".
گه‌ڕانه‌وه‌ى سوپاى سووريا، دواى ئه‌وه دێت له 2013ه‌وه ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى له عه‌فرين راگه‌يه‌ندراوه. سوپاى سووريا له‌و ناوچه‌يه پاشه‌كشێى كردووه.
به‌كر بۆزداغ سەبارەت بە ئه‌گه‌رى گواستنه‌وه‌ى هێزى سه‌ربازیى سووریا بۆ عه‌فرین هۆشدارى دايه ديمه‌شق و رايگه‌ياند، "ئه‌گه‌ر رژێمى سووریا به‌مه‌به‌ستى به‌رگریكردن له په‌یه‌ده/یه‌په‌گه بیر له گواستنه‌وه یه‌كه سه‌ربازییه‌كان بۆ عه‌فرین بكاته‌وه یانیش هه‌نگاوێكى به‌م جۆره بنێ، ئه‌وا ده‌بێته هۆكارى سه‌رهه‌ڵدانى كاره‌ساتى گه‌وره له ناوچه‌كه‌دا".
ئ.ر