هه‌سه‌ده: نيوه‌ى ره‌ققه كۆنترۆڵكراوه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكايه‌تى ئه‌ركانى ئۆپراسيۆنى توڕه‌يى فورات رايگه‌ياند، نيوه‌ى ره‌ققه به ته‌واوى كۆنترۆڵ كراوه.
جيهان شێخ ئه‌حمه‌د، گوته‌بێژى فه‌رمانده‌يى ئه‌ركانى ئۆپراسيۆنى توڕه‌يى فورات، رايگه‌ياند، هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) نيوه‌ى ره‌ققه‌يان كۆنترۆڵكردووه.
شارى ره‌ققه له سووريا له 2013ه‌وه بووه‌ته پێگه‌ى به‌هێزى چه‌كدارانى داعش و دواى مووسڵ له عێراقدا ئه‌و شاره به سه‌ره‌كيترين ناوه‌ندى سه‌ربازى داعش هه‌ژمار ده‌كرێت.
جيهان شێخ ئه‌حمه‌د گوتيشى: هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات توانيويانه هێڵى دووه‌مى به‌رگرى داعش بشكێنن و ئێستا داعش ته‌نيا له سه‌دا 45ى شاره‌كه‌ى به‌ده‌سته‌وه ماوه.
روونيشيكرده‌وه، له 47 رۆژى شه‌ڕى ره‌ققه‌دا 8 گه‌ڕه‌ك به ته‌واوى رزگاركراوون و ته‌نيا 6 گه‌ڕه‌ك به ده‌ستى داعشه‌وه ماوون.