ڤاڵڤێردی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به قورس وه‌سف ده‌كات
ڤاڵڤێردی له باره‌ی یارییه‌كه‌یان له جامی ئیسپانیا به‌رامبه‌ر سێڤییا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌ركیان سه‌خته، چونكه یانه‌كه‌ی هه‌رێمی ئه‌نده‌لووس ركابه‌ری له‌سه‌ر ناسناوه‌كان ده‌كات.
ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی سێڤییا گوتی: ئه‌و یانه‌یه له 3 یاری رابردوو ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كردووه و ركابه‌ری له‌سه‌ر ناسناوه‌كان ده‌كات و به ئاسانی خۆی به‌ده‌سته‌وه نادات.
له باره‌ی گواستنه‌وه‌ی بواتینگ، راهێنه‌ری بارسێلۆنا ده‌ڵێت: دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری مونیر حه‌دادی بووین، بواتینگمان كرده شوێنگره‌وه‌ی، پێموایه ئه‌و یاریزانه سوودێكی زۆری بۆ بارسێلۆنا ده‌بێت، چونكه یاریزانێكی خێرایه و شاره‌زاییه‌كی باشی له لالیگا هه‌یه.
ڤاڵڤێردی گوتیشی: بواتینگ تایبه‌تمه‌ندی جیاوازی له‌گه‌ڵ مونیر حه‌دادی هه‌یه و ده‌توانێت هاوشێوه‌ی ئارتورۆ ڤیدال له زۆر شوێنی جیاوازی یاریگه یاری بكات، دڵنیام له‌وه‌ی ده‌توانێت یارمه‌تی بارسێلۆنا بدات و سه‌ركه‌وتووش ده‌بێت، بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر سێڤییا بواتینگ ئاماده‌یه.
ڤاڵڤێردی گوتیشی: ته‌واو له گواستنه‌وه‌ی زستانه هیچ یاریزانێكی دیكه ناگوازینه‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دینیس سوارێزیش له بارسێلۆنا بڕوات.
له باره‌ی ئه‌گه‌ری رۆیشتنی دینیس سوارێز و ماڵكۆ، راهێنه‌ری بارسا ده‌ڵێـت: هیچ شتێك له باره‌ی رۆیشتنی ئه‌و دوو یاریزانه نازانم و تا 31ـی ئه‌م مانگه ده‌رگای گواستنه‌وه‌ی یاریزانان كراوه‌یه و تا ئه‌وكات چاوه‌رێ ده‌كه‌ین بزانین چی رووده‌دات، وابزانم ماڵكۆم بڕیاری رۆیشتنی نه‌داوه.
ڤاڵڤێردی له باره‌ی گۆڵه‌كه‌ی سوارێز گوتی: زۆرم پێ سه‌یره كه‌سانێك به‌هۆی گۆڵه‌كه‌ی لویس سوارێز هه‌ڵچوون، له كاتێكدا گۆڵه‌كه‌ی هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بوو، ته‌واو دروست بوو.
بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌ممه له كاتژمێر 11:30ـی شه‌و به كاتی هه‌ولێر، له یاری چوونی جامی شای ئیسپانیا بارسێلۆنا ببێته میوانی سێڤییا.