تەرمی ئافرەتێك لە گەرمیان گەیەندرایە نەخۆشخانە

کەسوکاری دەڵێن: خۆی خۆی کوشتوە

K24گەرمیان

پۆلیسی گەرمیان ئاشكرای كرد، تەرمی ئافرەتێك گەیەندراوەتە نەخۆشخانەیەكی كەلار، كە گولـلە بەر جەستەی كەوتووە.

عەلی جەمال، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "درەنگانی شەوی رابردوو لە گوندی قەڵاتەپە سەربەناحییەی قۆرەتوەوە تەرمی ئافرەتێک بەناوی ( ش - ع - ڕ ) لەدایکبووی 2005 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکی تاپڕەوە گیانی لەدەستداوە، بەوتەی کەسوکاری کەسیان لەماڵەوە نەبوون و ناوبراو خۆی خۆی کوشتوە ".

ئاماژەی بەوەشكردووە: "بە بڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 405 باوک و برایەکی ناوبراو بەند کراون . پەڕاوی لێکۆڵینەوەش لەسەر چۆنێتی رووداوەکە کراوەتەوەو پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە لەوەی کەئ ایا ناوبراو خۆی خۆی کوشتوە یاخود کوژراوە".