ریال مەدرید بۆ گواستنەوەی مباپێ لەگەڵ مۆناکۆ گەیشتە رێککەوتن

K24- هەولێر

ریال مەدریدی ئیسپانی لەگەڵ مۆناکۆی فڕەنسی گەیشتە رێککەوتن و کیلیان مباپێ دەبێتە گرانبەهاترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی کە نزیکە لە یانەی ریال مەدرید، بەگوێرەی سەرچاوەکانی یانەی ریال مەدرید لەگەڵ یانەی مۆناکۆ گەیشتووەتە رێککەوتن بەرامبەر 160 ملیۆن یۆرۆ مباپێی 18 ساڵان بگوازێتەوە ریزەکانی و 20 ملیۆن یۆرۆی دیکەش وەکو پاداشت لە گرێبەستەکەی دەبێت و ئەو پاداشتەتش بەپێی ئاستبەرزی مباپێ لە مێرێنگی دەدرێت.

رۆژنامە مەدریدییەکە راشیگەیاندووە، مباپێ بۆ ماوەی  7ساڵ تاکو 2023 گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید واژوو دەکات و مووچەی ساڵانەی 7 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

مارکا راشیگەیاندووە، زیدان چەند جارێک پەیوەندیی بە مباپێ کردووە و بەڕێوەبەری کارەکانی ئەو لاوە فڕەنسییە لە پاریس چەند جارێک چاوی بە فلۆرێنتینۆ پێرێز کەوتووە و ریال مەدرید سەرەڕای رکابەرییەکی تووندی مانچێستەر سیتی، دواجار گرێبەستەکەی لەگەڵ مۆناکۆ واژووکردووە.