"مه‌لا محه‌مه‌د پاڵه‌وانه"
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانی مه‌لای مزگه‌وتی گه‌وره‌ی باكووریی له‌نده‌ن به پاڵه‌وان ناوده‌بات، ئه‌و مزگه‌وته‌ی، له‌لایه‌ن نه‌یارانی موسڵمانه‌كانه‌وه به‌هۆی ئۆتۆمبێلێكه‌وه هێرشكرایه سه‌ر نوێژخوێنه‌كانی و به‌و هۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له ده‌ستداو 8 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. چونكه رێگه‌ی نه‌داوه ئه‌نجامده‌ره‌كه به‌هۆی رق و توڕه‌یی نوێژخوێنه‌كانه‌وه بكوژرێت و رێگه‌ی له درووستبوونی رق و كینه گرتووه".
به گوێره‌ی ڤیدیۆیه‌ك كه له‌سه‌ر پیگه‌ی ئه‌لیكترۆنی رۆژنامه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه مه‌لا " محه‌مه‌د مه‌حمود " پێشنوێژی مزگه‌وتی "فینسبوری پارك" كه به مزگه‌وتی گه‌وره ناسراوه قسه بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه دوای رووداوه‌كه زۆر تووره بوون و له ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه ده‌ده‌ن، بۆیه هاواریان لێده‌كات " لێی مه‌ده‌ن بیگرن و بیده‌ن به ده‌ست پۆلیسه‌وه".
پۆلیسی له‌نده‌ن رووداوه‌كه‌ی وه‌ك هێرشی تیرۆریستی ناوبردووه‌و به‌رپرسانی بریتانیش هێرشی نه‌یارانی موسڵمانه‌كانی وه‌ك كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی ناوبردووه. چونكه هێرشه‌كه هه‌مان شێوازه كه پێشتر ئه‌ندامانی داعش به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته په‌یره‌ویان كردووه‌و به ئۆتۆمبێیل خۆیان كێشاوه به هاووڵاتیاندا. ته‌ئكیدیان له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه ئه‌و هێرشه دژی هه‌موو خه‌ڵكی بریتانیایه نه‌ك ته‌نها موسڵمانه‌كانی ئه‌و وڵاته".
سادق خان، گه‌وره شاره‌داریی له‌نده‌ن له تویته‌ره‌كه‌یه‌وه نووسیوویه‌تی" به ئامانگرتنی مزگه‌وتی گه‌وره، كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی تۆقێنه‌ره".