به وێنه.. هاوبه‌شى سێكسى سه‌رۆك وه‌زيرانى لۆكسمبێرگ له‌گه‌ڵ هاوسه‌رى سه‌رۆكى وڵاتانى ناتۆ وێنه ده‌گرێت و ئامينه ئه‌ردۆغان نيگه‌ران ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
هاوسه‌رى سه‌ركرده و سه‌رۆكى وڵاتانى ئه‌ندامى په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى (ناتۆ)، له په‌راوێزى كاره‌كانى كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌ى هاوپه‌يمانێتييه‌كه له برۆكسل وێنه‌يه‌كى به كۆمه‌ڵيان گرت و ئه‌وه‌ى سه‌رنجى خه‌ڵكى راكێشاوه، بوونى گه‌نجێكى نێره له ناو ئه‌و ژنانه.
كاتێك ژنه‌كان به ده‌ورى شاژنه ماتيلدا هاوسه‌رى پادشاى به‌لجيكاوه بوون، پياوێكيش له ريزى پشته‌وه‌ى ژنه‌كان ده‌ركه‌وت.
ئه‌و كه‌سه (جوثيى جيستناى)يه كه هاوڕه‌گه‌زبازه و وه‌ك هاوبه‌شى سێكسى سه‌رۆك وه‌زيرانى لۆكسمبێرگ كزاڤيى بيتڵه و له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌يدا به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌كه كردووه.
له حوزه‌يرانى 2014 په‌رله‌مانى لۆكسمبێرگ ياساى رێگه‌پێدانى هاوسه‌رگيرى هاوڕه‌گه‌زبازى په‌سندكرد.
رۆژنامه‌ى ده‌يلى ميلى بريتانيا باسى له ره‌شبينى و نيگه‌رانى هاوسه‌رى ئه‌ردۆغانى كردووه، له به‌رامبه‌ر وه‌ستانى هاوبه‌شه سێكسييه‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زيرانى لۆكسمبێرگ له كاتى وێنه‌گرتنى هاوسه‌رى سه‌رۆكه‌كان.