لە كەركووك تەقە لە بانگەشەكارانی بەڵێ كرا و پێشمەرگەیەك شەھیدبوو

لەبەردەم بارەگایەكی حزبی دەستڕێژی گولـلە كراوە
kurdistan24.net

K24 - كەركووك

پەیامنێری كوردستان24 لە كەركووك رایگەیاند: "شەوی رابردوو لە كەركووك كاتێك ژمارەیەك ھاووڵاتی كورد بە ئاڵای كوردستانەوە بانگەشەیان بۆ ریفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان دەكرد، لەبەردەم بارەگای بزووتنەوەی نەتەوەیی توركمانی تەقەیان لێكرا و پێشمەرگەیەك شەھیدكرا و 5 كەسی دیكەش برینداربوون".

گوتیشی: "له‌و كاته‌ی بانگه‌شه‌كارانی كورد، به‌ ماتۆرسیكل، به‌ به‌رده‌م باره‌گای ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه‌دا ره‌تبوونه‌، پاسه‌وانانی باره‌گاكه‌ ده‌ستڕێژی گوللـه‌یان لێكردوونه‌".

ئەو پێشمەرگەیەی شەھیدبووە ناوی رائید قادر جەبارییە و برایەكی لە شەڕی دژی داعش شەھیدبوو.

ئەمە لەكاتیكدایە سەركردیەتی سیاسی كوردستان بڕیاریداوە 25 ئەم مانگە ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان لە كەركووك و شارەكانی دیكەی كوردستان بەڕێوەبچێت، زۆربەی خەڵكی كەركووكیش ھاوشێوەی شارەكانی دیكە بانگەشە بۆ سەرخستنی ریفراندۆم دەكەن.

لە كەركووك تەقە لە بانگەشەكارانی بەڵێ كرا و پێشمەرگەیەك شەھیدبوو
لە كەركووك تەقە لە بانگەشەكارانی بەڵێ كرا و پێشمەرگەیەك شەھیدبوو
لە كەركووك تەقە لە بانگەشەكارانی بەڵێ كرا و پێشمەرگەیەك شەھیدبوو