کتێبی "هەرێمی کوردستانی عێراق: هەنگاونان بەرەوپێشەوە" له‌ واشنتن بڵاودەبێتەوە

سیمینارێكی تایبه‌ت بۆ ناساندنی كتێبه‌كه‌ سازكرا

K24 - واشنتن:

كتێبی "هەرێمی کوردستانی عێراق: هەنگاونان بەرەوپێشەوە" له‌ واشنتنی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكا بڵاوكرایه‌وه‌ و سیمینارێكی تایبه‌تیش بۆ ناساندنی كتێبه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چوو.

كتێبه‌كه‌ پرۆژه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی سۆران و زانكۆی جۆن هۆپكینزی ئه‌مه‌ریكییه‌ و له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ د. نه‌هرۆ زاگرۆس، ساشا تۆپه‌ریچ و تیا ئیڤانۆڤیج ئاماده‌كراوه‌.

 

ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌ پێكهاتووه‌، له‌ كۆمه‌ڵێك وتار و لێكۆڵینه‌وه‌ و توێژینه‌وه‌ی تایبه‌ت له‌ باره‌ی كوردستان، له‌ چه‌ند ره‌هه‌ندێكی جیاوازه‌وه‌، وه‌كو مێژوویی، سیاسی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی.

ئه‌و وتار و لێكۆڵینه‌وانه‌ی له‌ دووتوێی كتێبه‌كه‌دان، له‌لایه‌ن فەلاح مستەفا، بەیان سامی عەبدولرەحمان، سیروان بارزانی، ئاشتی هەورامی، رەنج عەلائەدین، دلاوەر عەلائەدین، مایکل گونتەر، گەزەنگ برادۆستی، ئیبراهیم مەلازادە، موسلیح موستەفا، کەمال کۆلۆ، عەلی سندی، عەبدولسەتار مەجید، پەری ئیبراهیم، لوقمان سولەیمان، دڵشاد خدر، ئاوات مستەفا و  ماریەت هەگلاند نووسراون.

زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ش، له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری ره‌وشی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستانن و به‌شێكیشیان توێژینه‌وه‌ی وردیان له‌ ره‌هه‌نده‌ سیاسی و مێژووییه‌كانی كوردستان ئه‌نجامداوه‌.