"ھێرشەكانی توركیا لەسنووری ھەرێم پێشێلكردنی یاسای جەنگه"
K24 - هه‌ولێر:
رێكخراوی چاودێری مافەكانی مرۆڤ (هیومان رایتس وۆچ)، ھێرشەكانی توركیا لە سنووری ھەرێمی كوردستان بە پێشێلكردنی یاساكانی جەنگ ناودەبات.
لە بەیاننامەیەكدا، رێكخراوی چاودێری مافەكانی مرۆڤ "ھیومان رایتس وۆچ" بڵاوی كردووەتەوە، پێویستە لێكۆڵینەوە لە چوار ھێرشی ئاسمانی و زەمینی توركیا بكرێت كە لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا لە سنوورەكانی ھەرێمی كوردستان ئەنجامدراون دژ بە پەكەكە، كە بەھۆیەوە 7 ھاووڵاتی سڤیل گیانیان لەدەستداوە و یەكێكیش بریندار بووە.
ئه‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه، ئاماژەی بەوەش كردووە ئەو جۆرە ھێرشانە دوورن لە ئامانجی سەربازی و پێشێلكاری یاساكانی جەنگن.
لەما فەقیھ، بەڕێوەبەری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە رێكخراوەكە داوای لە توركیا كردووە، لە ئەنجامدانی ھێرشەكانیدا ھەموو ئامادەكارییەك بكات و دوور بكەوێتەوە لە زیانگەیاندن بە خەڵكی سڤیل.
جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، پێویستە حكوومەتی توركیا لەو ھێرشە نایاساییانە بكۆڵێتەوە كە زیانیان بە خەڵكی سڤیل گەیاندووە و ئەو كەسانەش سزا بدات كە ھێرشەكانیان ئەنجامداوە و یاساكانیان پێشێل كردووە، لەگەڵ قەرەبووكردنەوەی ئەو خێزانانەی بەھۆی ھێرشەكانەوە زیانیان پێگەیشتووە.
رێكخراوه‌كه له زاری شایه‌تحاڵان و به‌ڵگه‌نامه‌ی كۆچكردن، بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌هۆی چوار له هێرشه‌كانی توركیا، له ماوه‌ی مانگی ئایار/ مایۆی 2017 تاكو حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2018، 7 هاووڵاتی سڤیل گیانییان له‌ده‌ستداوه و كه‌سێكیش برینداره، كه ژن و منداڵیشیان تێدایه.
گوندنیشنانی ده‌ڤه‌ره‌كه، باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، هیچ ئامانجێكی سه‌ربازی له نزیك گونده‌كانییان نییه.
سوپای توركیا، به بیانووی بوونی بنكه و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)، ئۆپه‌راسیۆنێكی بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان (باشوور و باكووری كوردستان) ده‌ستپێكردووه و به‌هۆیه‌وه تا ئێستا زیانی گیانی و ماددی به‌ر ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی سڤیلی ناوچه‌كه و گوندنیشنان كه‌وتووه.
به‌ڵگه‌نامه‌ی كۆچی دوایی ژماره‌یه‌ك له‌و هاووڵاتییه سڤیلانه‌ی ناوچه‌كه به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیاوه گیانییان له ده‌ستداوه:
ئ. م