كاندیده‌ كورده‌كانی شورای شار و دێھاتەكان له‌ ژێر فشاری ئه‌منی ده‌كشێنه‌وه‌

رەتكردنەوەی كاندیدانی كورد لە رۆژھەڵاتی كوردستان بەردەوامه‌

K24 - هه‌ولێر:

به‌ گوێره‌ی دوا زانیارییەكان سەبارەت بە رەتكردنەوەی كاندیدانی كورد لە كێبركێی ھەڵبژاردنەكاندا، ئەمڕۆ دوو كاندیدی كورد لە پارێزگای سنە لە لایەن لێژنەی ھەڵبژاردنەكانەوە رەتكرانەوە.

ئەو رەتكردنەوەیە لەكاتێكدایە كە دوو رۆژ لەمەوبەر لە ورمێ 5 كاندیدی كورد لە ژێر فشاری ئەمنیدا كشانەوەی خۆیان لە ركابەریەكانی شۆرای شاروگوندەكان راگەیاند.

ئەو رەتكردنەوانە لەكاتێكدایە كە سبەی ھەڵبژاردنی شورای شاروگوندەكان لە ئێران و رۆژھەڵاتی كوردستان ھاوكات لەگەڵ ھەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری بەڕێوەدەچێت.