له كه‌ركووك وێنه‌ى شێخ مه‌حموودى حه‌فيد سوتێنرا
K24 – هه‌ولێر:
دواى خيانه‌تى فرۆشتنى كه‌ركووك و راده‌ستكردنى شاره‌كه به چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى، رۆژانه ئه‌و چه‌كدارانه سه‌رقاڵى سڕينه‌وه‌ى مۆركى كوردستانيى بوونى كه‌ركووكن.
له نوێترين ره‌فتاريشياندا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسێمبه‌رى 2017، وێنه‌ى شێخ مه‌حموودى حه‌فيديان له شه‌قامى سه‌ره‌كى زانكۆى كه‌ركووك سوتاند.
وه‌ك له‌و وێنانه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه به لاپه‌ڕه‌ى (به‌وره‌كانى كه‌ركووك) له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك بڵاوكراوه‌ته‌وه، به هۆى ناونانى شه‌قامى سه‌ره‌كى زانكۆ به شه‌قامى شێخ مه‌حموودى حه‌فيد وێنه‌يه‌كى شێخ له شه‌قامه‌كه دانرابوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌و وێنه‌يه‌ش سووتێنراوه.
سووتاندنى وێنه‌ى كه‌سايه‌تى مێژوويى كوردستان، شێخ مه‌حموودى حه‌فيد له كه‌ركووك دواى ئه‌وه دێت له 16ى ئۆكتۆبه‌رى رابردوودا ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى يه‌كێتى به رێككه‌وتنێكى نهێنى شاره‌كه‌يان راده‌ستى ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى كرد.
هاوكات له چه‌ند رۆژى رابردوودا لايه‌نگرانى داگيركردنى كه‌ركووك له توركمان و عه‌ره‌به شيعه ئاينزاكان هه‌وڵياندا له زانكۆى كه‌ركووك ئاهه‌نگێك به بۆنه‌ى هاتنى جه‌يش و حه‌شد بۆ شاره‌كه ساز بكه‌ن، به‌ڵام قوتابيانى كوردى زانكۆكه بايكۆتى ده‌واميان كرد.