حه‌وت نیشانه‌ی سه‌ره‌كی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه
K24 - هه‌ولێر:
ماكمیلان كریس ستیڵ، زانای بواری پزیشكی له سه‌نته‌ری نه‌خۆشییه‌كانی شیرپه‌نجه له له‌نده‌ن، ئاشكرای ده‌كات، 7 نیشانه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ن له كاتی هه‌ستكردن پێیان و ده‌ركه‌وتنییان، پێویسته كه‌سه‌كه به په‌له و بێ كات به‌فیڕۆدان سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ بكات بۆ پشكنین.
به گوێره‌ی ئه‌و پزیشكه، 7 نیشانه سه‌ره‌كییه‌كه، بریتین له؛ گۆڕانكاری خێرا و له ناكاو له ریخه‌ڵۆكه و بۆری میز، خوێنبه‌ربوون به‌بێ هیچ نه‌خۆشییه‌ك، ده‌ركه‌وتنی گرێ له سینگ یان هه‌ر شوێنێكی دیكه‌ی جه‌سته، دووچاربوونی سه‌ختی له قووتدانی خواردن، گۆڕانكاری ره‌نگی خاڵ و گه‌وره‌بوونی قه‌باره‌كه‌ی، سكچوونی توند و ده‌نگگیران، چاك نه‌بوونی شوێنی برین بۆ ماوه‌ی دوورودرێژ.
ستیل ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌و نیشانانه‌ی باسكراون، زۆرجار هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه نییه و نه‌خۆشی دیكه‌ی ئاسایین، به‌ڵام واباشتره له كاتی ده‌ركه‌وتن و هه‌ستپێكردنییان سه‌ردانی پزیشك بكرێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر زوو سه‌ردانی پزیشك بكه‌ی، كاتێكی زیاتریان بۆ ده‌گه‌ڕێنییه‌وه"، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت نه‌خۆشییه‌كه په‌یوه‌ندی به شێرپه‌نجه‌وه هه‌یه، بتوانرێت چاره‌سه‌ر بكرێت.
ئه‌و زانا به‌ریتانییه روونیشیكرده‌وه، له 10 نه‌خۆش 4یان كه تووشی نه‌خۆشی ده‌بن و زوو سه‌ردانی پزیشك ده‌كه‌ن، نه‌خۆشییه‌كانییان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زوو به نیشانه‌كانیان زانیوه و كاتیان به فیڕۆ نه‌داوه.
سه‌رچاوه: رووسیه‌لیه‌وم
ئ. م