مه‌سرور بارزانی پیرۆزبایی له‌ رێكخراوی لاوانی دیموكراتی كوردستان ده‌كات

له‌ په‌یامێكدا ساڵیادی دامه‌زراندنی ئه‌و رێكخراوه‌ پیرۆز ده‌كات

K24- هه‌ولێر:

به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 66 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی رێكخراوی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان، مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێكدا پیرۆزبایی له‌ ئه‌ندام و مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی ئه‌و رێكخراوه‌ كرد و ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان، سڵاوێکی شۆڕشگێڕانە:

بەبۆنەی ٦٦ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتییە تێکۆشەرەکەتان "یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان"، پیرۆزبایی لە ئێوە و سەرجەم کادیر و ئەندامان و تێکرای لاوانی کوردستان دەکەین، پێویستە وەک هەمیشە لاوانی کوردستان بە مرۆڤدۆستی و ژیاندۆستی و رێزگرتن لە بەها نیشتمانییەکانی دوور لە هزری توندڕۆیی پەروەردە بکەن، بۆ ئەوەی توانا و وزەی لاوانمان لەپێناو پێشکەوتن و ئاوەدانی و سەقامگیری زیاتری نیشتمان بێت.

جارێکی دیكه‌ سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ بە ئاوات دەخوازم، مەسرور بارزانی، ١٧ی شوباتی ٢٠١٩.

H.B