داعش بۆردومانى گهڕهكه رزگاركراوهكانى مووسڵ دهكات
K24 – ههولێر:
دوای ئازادکردنی گەڕەکەکانی موسڵ لە لایەن دەزگای دژە تیرۆری عێراقییەوە و پێشڕەوییەکانیان بەرەو گەڕەکی عەدەن و بەکر، داعش بە شێوەیەکی ھەرەمەکی بۆردومانى گهڕهكه ئازادکراوەکان دەکات.
لە ھێرشێكدا کە کرایە سەر گەڕەکی کەرکوکلی نزیکەی 150 منداڵ و پیر و ئافرەت بوونەتە قوربانی کە هەندێکیان ژیانیان لەدەست داوە و لە لایەن پزیشکانی خۆبەخشەوە دەرمان و کۆمەکی سەرەتایی پێشکەش بە بریندارەکان کراوە.