گرووپێكى ديكه‌ى سووريا له‌گه‌ڵ ديمه‌شق گه‌يشتنه رێككه‌وتن
K24 – هه‌ولێر:
گرووپێكى ميليشياى سه‌ر به سوپاى ئازادى سووريا، رايگه‌ياند، چه‌كداره‌كانى له باشوورى سوورياوه ده‌گوازێته‌وه بۆ باكوورى سووريا.
گرووپى ميليشياى (لوا‌ء شهداء القريتين)ى سه‌ر به سوپاى ئازادى سووريا، رايگه‌ياند، ئاماده‌يه هێزه‌كانى و خێزانه‌كانيان له خێوه‌تگه‌ى روكبانى باشوورى سوورياوه بگوازێته‌وه بۆ باكوورى وڵات.
ئه‌و خێوه‌تگه‌يه له ژێر هه‌ژموونى ئه‌مه‌ريكاييه‌كانه و نزيكه له بنكه‌ى سه‌ربازى ته‌نه‌فى نزيك سنوورى ئه‌رده‌ن.
گرووپه ميليشياكه، سه‌باره‌ت به‌و ناوچه‌يه‌ى رووى تێده‌كه‌ن هيچ زانيارييه‌كى بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
له‌و باره‌يه‌وه رۆژنامه‌ى (وه‌ته‌ن)ى سووريا بڵاويكرده‌وه، پێنج هه‌زار كه‌س له چه‌كداره‌كان و كه‌سوكاريان ناويان نووسيوه بۆ ئه‌وه‌ى له خێوه‌تكه‌ى رو‌كبان بگوازرێنه‌وه.
گواستنه‌وه‌ى ئه‌و چه‌كدارانه له‌سه‌ر بنه‌ماى رێككه‌وتنێكى گرووپه‌كه‌يه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى سووريا.
سه‌رچاوه: روسيااليوم
ئ.ر